به‌وێنه.... له حاڵه‌تێكی ده‌گمه‌ندا و له‌ڕێی نه‌شته‌رگه‌ریه‌وه كاسه‌ی سه‌ری منداڵێك بۆ دوو شاخ گۆڕا
وێستگە ستایل-
منداڵێكی فلیپینی له توشبوونی به حاڵه‌تێكی ده‌گمه‌ن به نه‌خۆشی نه‌شته‌رگه‌ری بۆ كرا و به‌و هۆیه‌وه كه‌لله‌ی سه‌ری گۆڕا بۆ دوو پێكهاته‌ی شێوه شاخ به مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی په‌ستان له‌سه‌ر مێشك و ده‌ماغی.
كلاین سولیان ته‌مه‌نی ته‌نها 22 مانگه توشی نه‌خۆشیه‌كی ده‌گمه‌ن بووه و به‌هۆیه‌وه قه‌باره‌ی مێشك و ده‌ماغی زۆر بچووكه و كاسه‌ی سه‌ری پڕه له شله.
كلاین مانگی سێی ئه‌مساڵ نه‌شته‌رگه‌ری بۆ كرا بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی په‌ستان له‌سه‌ر مێشكی و به‌هۆی قورسی نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه كاسه‌ی سه‌ری له چه‌ند لایه‌كه‌وه هه‌ره‌سی هێناوه و به‌و هۆیه‌وه بۆ دوو پێكهاته‌ی شێوه‌ی شاخ گۆڕاوه.
بڕیار وایه ئه‌م منداڵه نه‌شته‌رگه‌ریه‌كی دیكه‌ی ئاڵۆزی بۆ ئه‌نجامبدرێت له سه‌نته‌ری فلیپینی تایبه‌ت به منداڵ له Pasig بۆ ئه‌وه‌ی شێوه‌ی كاسه‌ی سه‌ری چاكبكرێته‌وه.
جوستین گارتارین ته‌مه‌نی 21 ساڵه و دایكی ئه‌م منداڵه ترسی هه‌یه له‌وه‌ی نه‌شته‌رگه‌ری منداڵه‌كه‌ی سه‌ركه‌وتوو نه‌بێت و هه‌تا كۆتای ته‌مه‌نی منداڵه‌كه‌ی كه‌لله‌ی سه‌ری به‌م شێوه‌یه بمێنێته‌وه.
كلاین ئێستا به‌شێوه‌یه‌كی ده‌ستكرد خۆراكی پێ ده‌درێت و له‌ڕێی بۆری تایبه‌ته‌وه خۆراكی ده‌درێتێ ، كه‌سوكاری ئه‌م منداڵه له ئێستادا تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بۆ كۆكردنه‌وه‌ی پاره بۆ ئه‌م منداڵه به‌كارده‌هێنن.
Hydranencephaly جۆرێك نه‌خۆشیی ده‌گمه‌نه كه له قۆناغی دووگیانی‌دا كۆرپه له‌سكی دایكی‌دا توشی ده‌بێت و ڕێگری دروست ده‌بێت له‌به‌رده‌م گه‌وره بوونی ده‌ماغ به شێوه‌یه‌كی ته‌واو له‌به‌ر ئه‌م هۆكاره كاسه‌ی سه‌ری منداڵ زیاتر له پێویست و ئاستی سروشتی گه‌وره ده‌بێت، ئه‌گه‌ری زۆره ئه‌م حاڵه‌ته ببێته هۆی كه‌مئه‌ندامی و كێشه‌ی توانای مێشك و یاده‌وه‌ری و لاوازی چاو بۆ نه‌خۆش دروست ده‌كات.
AM:09:01:14/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 3355
جار خوێنراوه‌ته‌وه