چاكه‌تێكی مایكل جاكسۆن به‌نرخێكی خه‌یاڵی فرۆشرا
وێستگە ستایل-
چاكه‌ته ڕه‌شه‌كه‌ی شای پۆپی ئه‌مه‌ریكی كۆچكردوو مایكل جاكسن كه له سه‌ره‌تای گۆرانی وتنیه‌وه كه ده‌كاته ساڵانی 1987 -1989 پۆشیویه‌تی به نرخی 298 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی فرۆشرا ئه‌مه‌ش ده‌كاته سێ نرخی یه‌كه‌مجاری فرۆشتنی ئه‌م چاكه‌ته له مه‌زادی ئاشكرادا له شاری نیویۆرك.
له‌گه‌ڵ چاكه‌ته‌كه‌ی مایكل چه‌ند كه‌لوپه‌لێكی دیكه‌ی ئایكۆنه‌كانی مۆسیقا وه‌ك برنس و مادۆنا و جۆن لیۆن فرۆشرا.
له دوای كۆچی دوای جاكسۆن كه به شێوه‌یه‌كی كتوپڕ ساڵی 2009 مرد به‌هۆی به‌كارهێنانی بڕێكی زۆر له مادده‌ی بێ هۆشكه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی خه‌وی لێ بكه‌وێت ته‌واوی ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ی له پاشی جێماون به‌نرخێكی زۆر گران فرۆشراون.
PM:12:36:13/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 1309
جار خوێنراوه‌ته‌وه