‌چۆنیه‌تی دروستكردنی كێكی ئسفنجی به‌ كرێم

وێستگە ستایل-



کەرەستەکان:
چوار هێلکە
دوو کوپ ئارد
یەک کەوچکی گەورە نیشاستە
یەک کەوچکی گەورە پیکنپاودەر
یەک کەوچکی گەورە ڤانیلا
یەک کوپ شەکر
نیو کوپ زەیت یان کەرە

ئامادە کردنی:
۱ـ ئاردو نیشاستەو پیکن پاودەرەکە تێکەڵ بکەو بیبێژەرەوە .
۲ـ هێلکەکان سپێنە لەزەردێنە جیاکەرەوە .
۳ـ زەردێنە لەگەڵ ڤانێلاو نیوەی شەکرەکە بەخەڵات تێکەڵ بکە هەتا وەک مایۆنزی لێدێت و کاڵ دەبیتەوە .
٤ـ سپێنەکە جوان تێکەڵ بکە بەخەڵات کەمێ کەفی کرد یوە شەکرەکەی ماوە تێی بکەو جوان بیکە بەکرێ ێکی خست وەک مارینگی لێبێت .
٥ـ گیراوەی ئاردەکە بکەرە گیراوەی زەردێنەکە جوان تێکەڵی بکە.
٦ـ سپێنەی هێلکەکە کە بوە بەکریم بە سێجار وردە وردە تێی دەکرێت بەکەوچک تێک دەدرێت پاشان کەرەی تواوە یان زەیتەکەی تیدەکرێت و دەکرێتە قاڵبی چەورکراو بەکەرە کاغەزی فڕن لەژێری بێت .
۷ـ لەسەر ۲٠٠ پلە فڕنەکەت پێش دەدەقیقە گەرم بکە پێش ئەوەی کێکەکەی تیبکەیت بیخەرە سەر ۱٤٠ پلە تا دەبرژێت .
۸ـ نابێت بێهێڵی زۆر ئاڵ ببێت و ڕەق بێت .
۹ـ دەبێت دوای برژان بەتەواوەتی سارد بێتەوە پاشان چۆنی دەڕازێنیتەوە دەتوانی .
کرێمەکە
دوو کیسە کرێم شانتی
كوپێك شیری شل زۆر سارد
بەخەڵات بیگرەوەو یەک کاتژمێر بیەرە سەلاجە 


PM:12:01:13/11/2018


ئه‌م بابه‌ته 541 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌