‌چۆنیه‌تی خۆپاراستن له‌ مه‌ترسیه‌كانی هه‌وره‌ بروسكه‌

وێستگە ستایل-

زۆرجار وا رێكدەكەوێت لەكاتی نزیكبوونەوەی گێژەڵووكەی بروسكدا لە دەرەوەی ماڵدابیت، ئاخۆ لەكاتی ئاوا مەترسیدار چی بكەین تا ژیانی خۆمان بپارێزین.

* دەستبەجێ تەلەفۆن و مۆبایلەكەت دابخە.
*ئەگەر لە ژێر یان نزیك دارێكی درێژو تەنهانە بووی خێرا لێی دوور بكەوە.
*لە نزیك ستوونەكانی كارباو تەلەفۆن و تاوێرەكانی پەیوەندی و گەیاندن دوور بكەوە.
* لە شوێنی بەرز مەوەستە.
*ئەگەر لە ناوچەیەكی كشتوكاڵی بیت ئەوا تا بكرێت دوور بكەوە كە لەو شوێنانەی كە داری بەرزی لێیەو هەوڵبدە بگەیتە ناوچەیەكی دەشتایی و نزم كە درەختی باڵا نزمی لێبێت.
* تا بكرێت نەچیتە رووبەرە كراوەكان، وە ئەگەر بە ناچاری لە شوێنێكی وا بوویت، دەستبەجێ لەسەر رووی زەوی پاڵكەوە، یان لایەنی كەم دابنیشەو نەڕۆیت تا گێژەڵووكەكە دوور دەكەوێتەوە یان كۆتایی دێت.
* لە كەل و پەل و ئامێری ئاسنینی وەك تەڵبەندەكان و هەرچی جۆرە بارستە كانزایەكی كەڵەكەبوو بێت دوور بكەوە.
* لە كەناراوەكانی وەك دەریاو دەریاچەكان و چەم و ناوچە شێدارەكان دوور بكەوە.
* بەكارنەهێنانی ئامێرە كارەباییەكان لە دەرەوەی ماڵەوەو لە كاتی نزیكبوونەوەی گێژەڵووكەی بروسك.
*خێرا ئەریەلی ئۆتۆمبیلەكەت دابەزێنە.
* ئەگەر لەناو ئۆتۆمبیل بوویت، ئەوا دامەبەزە، چونكە پەیكەری ئۆتۆمبیلەكەت جۆرێك لە پارێزگاریت پێ دەبەخشێ. 


AM:11:48:13/11/2018


ئه‌م بابه‌ته 2334 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌