5 ڕێگه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی غازاتی منداڵه‌كه‌ت به‌كاربهێنه
وێستگە ستایل-
پێدانی شیری قتو به منداڵ و چه‌ندین حاڵه‌تی دیكه هۆكاری دروستبوونی غازاته له سكیدا، له‌ڕێی ئه‌م بابه‌ته‌وه ده‌توانیت زانیاری له‌سه‌ر چه‌ند ڕێگه‌یه‌ك وه‌ربگریت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی غازاتی سكی منداڵه‌كه‌ت.
1- قرقێنه‌ی پێ بده‌وه
له كاتی شیرخواردن و دوای شیرخواردن ئه‌م كرداره پێویسته، چونكه هه‌وای قه‌تیسبوو ده‌كاته ده‌ره‌وه.
2- وه‌رزشی بایسكلی پێ بكه
ئه‌مه‌ش واته هه‌ردوو قاچی به شێوه‌ی بایسكل جووڵه پێ ده‌كه‌یت، وه‌رزشێكی باشه بۆ ڕزگاربوون له غازات.
3- مه‌ساجی سك
ئه‌مه‌ش ڕێگه‌یه‌كی باشه بۆ ڕزگاربوون له غازاتی زۆر، ده‌شتوانیت زه‌یتێك به‌كاربهێنیت و به هێواشی مه‌ساجه‌كه‌ی بۆ بكه‌یت.
4- خاولی گه‌رم
خاولییه‌ك كه بۆ ماوه‌یه‌ك له ئاوێكی گه‌رمدا بێت وه پله‌ی گه‌رمییه‌كه‌ی گونجاو بێت، بیخه سه‌ر سكی منداڵه‌كه‌ت هه‌ندێك جار كاریگه‌ره بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی غازات.
5- خواردنی تۆ و خواردنی منداڵه‌كه‌ت
گه‌ر شیری خۆت بده‌یته منداڵه‌كه‌ت پێویسته ئاگادار بیت كه هه‌ندێك خواردن ده‌بنه هۆی غازات، هه‌روه‌ها گه‌ر منداڵه‌كه‌ت خواردنی تر ده‌خوات ئه‌وا پێویسته دووباره له‌و خواردنانه دوور بكه‌ویته‌وه.
س: زانستی پزیشکی
AM:10:47:13/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 2241
جار خوێنراوه‌ته‌وه