‌هۆكار و چارەسەری پەنجە مژینی منداڵ

وێستگە ستایل-

یەكێك لەخووە باوەكان لای منداڵان بریتیە لەپەنجە مژین، واتە دانانی پەنجە لەناو دەم بۆ ماوەیەك و دووبارەكردنەوەی بۆ چەند جارێك، دەكرێت ئەم حاڵەتە ئاسایی بێت لەكاتی سەرەتای تەمەنی یەك ساڵی و دووساڵی تەمەندا، بەڵام ئەم حاڵەتە بەئاسایی دانانرێت ئەگەر بەردەوام بێت تا تەمەنی چوونە خوێندنگا و وەك خویەك بمێنێتەوە، چونكە كاریگەری لەسەر گەشەكردنی شانەكانی ناو دەم هەیە.

هۆكارەكانی پەنجە مژین:

* نیگەرانی و دڵەڕاوكێ‌.
* شێوازی شیر پێدان   
* تەمەنی منداڵ.

كاریگەری پەنجە مژین بەندە لەسەر:

- ماوەی پەنجە مژینەكە. 
- چەند جار دووبارەبوونەوەی.
- هێزی پەنجە مژینەكە. 

چارەسەركردنی پەنجە مژین:

* چارەسەركردن بەپێی تەمەنی منداڵەكە دەگۆڕێت، ئەگەر هۆكاری پەنجە مژینەكە هۆكاری دەروونی بوو ئەوا پێویستە چارەسەری ئەو هۆكارە بكرێت.
* هاندان بۆ وازهێنان لەو خووە.
* ئامێری تایبەت بۆ وازهێنان لەپەنجە مژین.

راگەیاندنی تەندروستی سلێمانی 


AM:09:36:13/11/2018


ئه‌م بابه‌ته 2243 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌