كاكاو له‌م نه‌خۆشیانه ده‌تپارێزێت
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ كه له لایه‌ن كۆمه‌ڵێك له زاناكان له وڵاتی ئه‌ڵمانیا ئه‌نجامدراوه تیایدا هاتوه بۆ ئه‌وه‌ی له وه‌رزی پایزدا كه‌متر توشی په‌تا و ئه‌نفلۆنزا ببن باشتر وایه ئه‌و خۆراكانه بخورێن كه كاكاو له پێكهاته‌یدا هه‌یه چونكه بڕی پێویست ڤیتامین D به له‌ش ده‌به‌خشێت.
گۆڤاری Food Chemistry ئه‌نجامی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ی بڵاوكردۆته‌وه كه زاناكان له زانكۆی فیتینبرۆگ و په‌یمانگای ماكس ڕۆبنر ئه‌نجامیانداوه و گه‌یشتونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه خواردنی كاكاو ته‌مه‌ن درێژ ده‌كات و مرۆڤ له چه‌ندین نه‌خۆشی ده‌پارێزێت به تایبه‌ت زه‌یتی كاكاو و شۆكۆلاته‌ی ڕه‌نگ تۆخ.
له‌ناو كاكاودا پێكهاته‌ی سه‌ره‌تایی هه‌یه كه كاتێك به‌تیشكی خۆر وشك ده‌كرێته‌وه ده‌گۆڕێت بۆ ڤیتامین D، ئه‌م ڤیتامینه له ژێر كاریگه‌ری تیشكی سه‌روبنه‌وشه‌ی دروست ده‌بێت، كه‌می ئه‌م ڤیتامینه له له‌شدا ته‌مه‌نی مرۆڤ كورت ده‌كاته‌وه و هه‌بوونی به‌رگری له‌ش به‌هێز ده‌كات و ئه‌گه‌ری توشبوون به نه‌خۆشیه‌كانی دڵ و ملوله‌ی خوێن كه‌مده‌كاته‌وه و شۆكۆلاته‌ی تاڵ ئاستی شه‌كری ناو خوێن هاوسه‌نگ ده‌كات و خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌كان سست ده‌كات و مه‌ترسی توشبوون به شێرپه‌نجه‌ی میزه‌ڵدان و پرۆستات و مه‌مك كه‌مده‌كاته‌وه.
AM:09:02:13/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 919
جار خوێنراوه‌ته‌وه