ڤیدیۆ: ئاسانترین ڕێگه بۆ دروستكردنی گیراوه‌ی په‌ینی ڕوه‌كی
وێستگە ستایل-
ئه‌و كه‌سانه‌ی گرنگی به باخ و سه‌وزای ده‌ده‌ن پێویستیان به په‌ین ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی ڕوه‌كانیان به‌رده‌وام سه‌وز و جوان بێت، په‌ینی كیماوی زۆر خێرا كارلێك ده‌كات و ئه‌گه‌ر به بڕێكی زۆر به‌كاربهێنرێت له‌جیاتی سوود زیانی ده‌بێت و ڕووه‌ك ده‌سوتێنێت.
له‌ڕێی ئه‌م ڤیدیۆیه‌وه چۆنیه‌تی دروستكردنی گیراوه‌یه‌ك له په‌ینی سروشتی به ئاسانترین ڕێگه ده‌توانیت فێر ببیت و بۆ سه‌وزكردنی ئینجانه و باخ و ڕوه‌كانت به‌كاری بهێنیت و بۆ هه‌موو جۆره ڕوه‌كێكیش ده‌بێت و هیچ زیانێكی لاوه‌كی نابێت.
چه‌ند توێكڵێكی مۆز له‌جیاتی ئه‌وه‌ی فڕێی بده‌یت پارچه‌ی بكه و بیخه‌ره ناو قتویه‌ك و ئاوی تێبكه و سه‌ره‌كه‌ی دابخه و ماوه‌ی سێ رۆژ دایبنێ هه‌تا به ته‌واوه‌تی گیراوه‌یه‌كی ڕه‌نگ ڕه‌ش دروست ده‌بێت و دواتر بیپاڵێوه و ئه‌م گیراوه‌یه هه‌فته‌ی یه‌كجار به‌كارده‌هێنرێت
AM:09:48:12/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 5410
جار خوێنراوه‌ته‌وه