ڤیدیۆ: هه‌ڵكه‌وت زاهیر وه‌ڵامی ئه‌و كه‌سانه ده‌داته‌وه كه پێی ده‌ڵێن خراپه
وێستگە ستایل-
ئاوازدانه‌ر هه‌ڵكه‌وت زاهیر له ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستگرام پارچه‌یه‌ك ڤیدیۆیی دیمانه‌یه‌كی تایبه‌تی بڵاوكردۆته‌وه و تیایدا وه‌ڵامی ئه‌و كه‌سانه ده‌داته‌وه كه به خراپ باسی ده‌كه‌ن و ڕه‌خنه‌ی لێده‌گرن.
هه‌ڵكه‌وت زاهیر ده‌ڵێت" سوپاسی ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌م كه به باش ته‌ماشای كاره‌كانم ده‌كه‌ن و سوپاسی ئه‌وانه‌ش ده‌كه‌م كه به خراپ باسم ده‌كه‌ن و مێشكی خۆیان به منه‌وه سه‌رقاڵ كردوه ،من نه جێگه‌ی كه‌سم گرتوه و نه جێگه له كه‌س ده‌گرم و ته‌نها كاری خۆم ده‌كه‌م به‌ڵام پێم ناخۆشه كه‌سانێك به بیركردنه‌وه له من خۆیان ماندوو ده‌كه‌ن"
ئه‌م ئاواز دانه‌ره لە دایک بووی ساڵی ١٩٧٢ یه له شاری سلێمانی و له‌گه‌ڵ چه‌ندین هونه‌رمه‌ندی كورد و عه‌ره‌ب كاری كردوه.
AM:09:16:12/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 1859
جار خوێنراوه‌ته‌وه