كورسی و تێزه‌كه‌ی ستیڤن هۆكینگ به نرخێكی خه‌یاڵی فرۆشرا
وێستگە ستایل-
كورسیه جوڵاوه‌كه‌ی زانای به‌ناوبانگ ستیڤن هۆكینگ كه بۆ یه‌كه‌مجار ساڵی 1980 به‌كاریهێنا هه‌تا ساڵی 1990 به نرخی 393 هه‌زار دۆلار له مه‌زادێكی ئاشكرا له‌ڕێی وێب سایتی ئه‌لیكترۆنی له شاری له‌نده‌نی به‌ریتانی فرۆشرا.
چاوه‌ڕوانی ئه‌وه ده‌كرا ئه‌م كورسیه تایبه‌ته‌ی هۆكینگ به نرخی 12 بۆ 19 هه‌زار دۆلار بفرۆشرێت ، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ش تێزی دكتۆرای ئه‌م زانا گه‌وره‌یه‌ی فیزیا به بڕی 767 هه‌زار دۆلار فرۆشرا كه تیایدا ساڵی 1965 توێژینه‌وه‌ی له‌سه‌ر گه‌ردوون كردبوو.
بڕیار وایه ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی كه كورسیه‌كه‌ی كردویه‌تی به‌كاربهێنرێت بۆ ده‌زگای ستیڤن هۆكینگ و كۆمه‌ڵه‌ی نه‌خۆشیه ده‌ماری و جوڵه‌ییه‌كان.
AM:11:40:10/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 1497
جار خوێنراوه‌ته‌وه