ڤیدیۆ: ڕۆبۆتێك هه‌واڵه‌كان ده‌خوێنێته‌وه
وێستگە ستایل-
ئاژانسی هه‌واڵه‌كان له‌چین ڕۆبۆتێك به‌ناوی "شینگوا" یان دروستكردوه و ئه‌مه‌ش ده‌بێته یه‌كه‌م بێژه‌ری زیره‌ك له جیهاندا، توانای كاركردن و خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م ڕبۆته هاوشێوه‌ی مرۆڤی ئاساییه.
له دروستكردنی ئه‌م ڕۆبۆته‌دا توانا و ته‌كنیكێكی هونه‌ری زۆر باش به‌كارهێنراوه و زیره‌كیه‌كی ده‌ستكرد به‌رهه‌مهێنراوه .
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه ئه‌م ڕۆبۆته هاوشێوه‌ی كه‌سێكی ئاسایی توانای جوڵاندنی لێوی هه‌یه و ئه‌مه‌ش ته‌نها نمونه‌یه‌كه كه داهێنه‌ره‌كانی ڕۆبۆت له‌و وڵاته دروستیان كردوه و ڕۆبۆته‌كه جۆرێك پرۆگرام كراوه كه توانای ئه‌وه‌ی هه‌بێت كرۆكی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی ده‌یخوێنێته‌وه له‌گه‌ڵ وێنه و ڤیدیۆ ئاناده‌كراوه‌كانی هه‌واڵه‌كه ڕێكبخات بێ ئه‌وه‌ی كێشه‌ی هه‌بێت.
AM:08:59:10/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 1688
جار خوێنراوه‌ته‌وه