‌ لەمیس لەگەڵ دەستگیرانە نوێکەی دەرکەوت

وێستگە ستایل-

ئەستێرەی بەناوبانگی تورکیا "توبا بیوکستون" ناسراو بە لەمیس لە درامای (جوان  و بوێر) لە کوردستان پەخشدەکرا،  لەگەڵ کوڕە خۆشەویستەکەی ئوموت  ئیڤرجین  پێکەوە دەرکەوتن و وێنەکانیان  لە میدیاکاندا بڵاودەبێتەوە.

بەپێی زانیاریەکان لەمیس بڕیارە ئاهەنگی هاوسەرگیریەکەی لەگەڵ کوڕە خۆشەویستەکەی "ئوموت ئیڤرجین" لە ئایندەدا لە شاری ڕۆمای ئیتاڵیا سازبکات و کوڕەکە لە لەمیس بچوکترە و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیش بە بازرگانە قۆزەکە ناوی دەبەن.
       
لەمیس یەکێکە لە هونەرمەندانی ناسراو لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە ساڵی 1982 لە ئەنقەرە لە دایکبووە، بەشداری لە چەندین فیلم و درامای تورکیدا کردووە، دیارترینان (خوشەویستی ڕەش، عاسی و گوڵ فرۆش)بوون، لەساڵی 2011  هاوسەرگیری لەگەڵ ئەکتەری تورك ئەنوەر سایلاکدا کردووە و خاوەنی دووانەیەکی کچە بە ناوەکانی (مایا و توبراک)، بەڵام ئەمساڵ لە هاوسەرەکەی جیابۆتەوە و لەگەڵ دوو کچەکەی دەژی .


PM:02:30:08/11/2018




ئه‌م بابه‌ته 1752 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌