‌ئەو خواردن و خواردنەوانەی لە قۆڵۆن رزگارت دەکەن

وێستگە ستایل-

زۆرێک لە خەڵکی بەدەست نەخۆشی و ئازاری قۆڵۆنەوە دەناڵێن و بەردەوام هەوڵی ئەو جۆرو خۆراکانە دەدەن کە دەیانپارێزێت لە ئازارەکانی قۆڵۆن و گەڕان بەدوای چارەسەری بنەڕەتیدا.

بەگوێرەی توێژینەوەیەکی پزیشکی کۆمەڵیک خواردن و خواردنەوە دەبێتە هۆکاری کەمبوونەوەی سلبیاتی قۆڵۆن و چارەسەرێکی گونجاو دەبێت بۆی.

چای سەوز.. خواردنەوەی کوپێک چای سەوز لە رۆژێکدا دەبێتەهۆی کەمبوونەوەی ئازار و تەشەنوجاتی ریخۆڵەکان و یاریدەی کەمبوونەوەی نەخۆشی قۆڵۆن دەدات، لەلایەکی تریشەوە کرادری هەرس ئاسان دەکات.

بادام.. خواردنی بادام سوودێکی زۆری هەیە بۆ ئەو کەسانەی نەخۆشی قۆڵۆنیان هەیە، چونەک بادام پرۆتینێکی زۆری تێدایەو کارئاسانی بۆ کۆئەندامی هەرس دەکات و کۆمەڵێک پێکهاتەی تری بەسوودی تێدایە بۆ دوورکەوتنەوە لە ئازاری قۆڵۆن.


ترێ.. لەنێو گشت میوەکانی تردا جیاوازییەکی زۆری هەیەو سوودێکی زۆر زیاتری هەیە بۆ گەدەو نەخۆشی قۆڵۆن، جەستەی مرۆڤیش دەپارێزێت لە خانەکانی شێرپەنجە و ناهێڵێت سەرهەڵبدات.

ماست.. بەشێوەیەکی نموونەیی دژایەتی نەخۆشی قۆڵۆن دەکات، رێژەیەکی گونجاو لە شەکری لاکتۆزی تێدایەو یاریدەی گەدەو ریخۆڵەکان دەدات بۆ هەرسکردنی خواردن.

لەگەڵ بەکارهێنانی هەر پێکهاتەیەکی سورشتی و خواردن و خواردنەوە دەبێت سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکەیت و ناکرێت بەبێ راوێژ بەکاربهێنرێت.


PM:02:20:08/11/2018


ئه‌م بابه‌ته 870 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌