‌کێشانی یەک پاکەت جگەرە لە ڕۆژێکدا چیت بەسەردێنێت؟

وێستگە ستایل-


توێژەران و شارەزایانی جیهان لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەیەکیاندا ئەوە ئاشکرا دەکەن کە ڕۆژانە کێشانی پاکەتێک جگەرە هۆکارە بۆ گۆڕینی 150 خانەی سی و زیان پێگەیاندنی لەساڵێکدا.

ساڵانە لێکۆڵینەوەی نوێ دەکرێت دەربارەی زیان و مەترسیەکانی جگەرەکێشان و زیانەکانی بۆ تەندروستی لەش، پسپۆڕانی جیهانیش لە نوێترین لێکۆڵینەوەیاندا لەسەر زیانەکانی جگەرە و پەیوەندی بە لەشەوە ئەوە دەخەنە ڕوو کە "پەیوەندیەکی پتەو هەیە لەنێوان ژمارەی ئەو جگەرانەی دەکێشرێت و خانەکانی سی و ژمارەی ئەو گۆرانکاریانەی لە پێکهاتەی ترشیەکاندا ڕوودەدات و دەبێتە هۆی دروستبوونی وەرەم.

واتە جگەر کێشان هۆکارێکە بۆ تووشبوون بە شێرپەنجەی سی و جگەر و گەروو و چەندین جۆری جیاوازی تری شێرپەنجە و ساڵانە جگەرە دەبێتە هۆی کوشتنی شەش ملیۆن کەس بەپێی ڕاپۆڕت و داتاکانی رێکخراوی تەندروستی جیهانی.

لەلایەکی دیکەوە توێژینەوەکان ئاماژە بەوەدەکەن کە جگەرەکێشان هۆکاری 17 جۆری تووشبوون بە شێرپەنجەیە و دەبێتە هۆی گۆڕینی ماددەی ترشی نێو خانەکان.


پڕۆفیسۆر لۆدمیل کەسندروف دەڵێت "قورسە پەیوەندی تەواوی شێرپەنجە و جگەرەکێشان بەتەواوی ڕوون بکەینەوە و ناتوانین  بڵێێن شێرپەنجە پەیوەندی ڕاستەوخۆی بە جگەرەوە هەیە، بەڵام هۆکاریکە بۆ گۆڕینی ترشە ماددەکان و ئەمەش کاریگەری لەسەر دروستبوونی شێرپەنجە هەیە و کێشانی یەک پاکەت ڕۆژانە دەبێتە هۆی گۆڕینی 15 خانە لە سییەکان و ئەمەش زیان بە جینەکان دەگەیەنێت و لەهەمان کاتدا زیان بە 97 خانەی گەروو و 23 خانەی دەم و 18 خانەی میزەڵدان دەگەیەنێت.


PM:02:16:08/11/2018


ئه‌م بابه‌ته 515 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌