‌ماچی ده‌م نه‌خۆشییه‌كی مه‌ترسیدار ده‌گوازێته‌وه‌

وێستگە ستایل-

زاناكان ئاشكرایان كردوه‌ به‌كتریای جۆری Helicobacter pylori كه‌ خانه‌ شێرپه‌نجه‌یه‌كان چالاك ده‌كات له‌ڕێی ماچه‌وه‌ ده‌گوازرێته‌وه‌.

توێژه‌ره‌وه‌كان له‌ڕێی ئه‌م ڕاپۆرته‌وه‌ كه‌ له‌ پێگه‌ی‌  Clutch بڵاویان كردۆته‌وه‌ تیایدا هاتووه‌ %60 ی مرۆڤ هه‌ڵگری به‌كتریای  Helicobacter pylori ن و ئه‌مه‌ش مانای وایه‌ یه‌كێك له‌ هۆكاره‌كانی چالاككردنی خانه‌ شێرپه‌نجه‌ییه‌كان زۆرێك له‌ مرۆڤه‌كان هه‌ڵگرین.

ئه‌م به‌كتریایه‌ ده‌بێته‌ هۆی هه‌وكردن و بریندار بوونی گه‌ده‌ و ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ر نه‌كرێت ئه‌وه‌ ئه‌گه‌ری توشبون به‌ شێرپه‌نجه‌ی‌ گه‌ده‌ زیاد ده‌كات و ساڵانه‌ به‌هۆیه‌وه‌ زیاتر له‌ 8 ملیۆن مرۆڤ گیان له‌ ده‌ست ده‌ده‌ن.

ئه‌م به‌كتریایه‌ له‌ ناو لیك و ده‌مدا هه‌یه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ گواستنه‌وه‌ی‌ له‌ڕێی ماچی ده‌م زۆر ئاسانه‌ و ئه‌مه‌ ئه‌گه‌ری توشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌ی‌ گه‌ده‌ زیاد ده‌كات.


AM:09:53:08/11/2018


ئه‌م بابه‌ته 863 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌