‌ئه‌م خانمانه‌ ئه‌گه‌ری توشبونیان به‌ شێرپه‌نجه‌ مه‌مك زۆره‌

وێستگە ستایل-

ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ كه‌ له‌سه‌ر 400 خانمی خۆبه‌خش ئه‌نجامدراوه‌ تیایدا هاتووه‌ ئه‌و خانمانه‌ی‌ به‌یانیان زوو له‌ خه‌و هه‌ڵده‌ستن مه‌ترسی توشبونیان به‌شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك كه‌متره‌ له‌چاو ئه‌و خانمانه‌ی‌ دره‌نگ له‌ خه‌و هه‌ڵده‌ستن.

زاناكان له‌ زانكۆی بریستۆل له‌ڕێی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌وه‌ ئاشكرایان كردوه‌ ئه‌و ئافره‌تانه‌ی‌ ڕۆژانه‌ زیاتر له‌ 8 كاتژمێر ده‌خه‌ون ئه‌گه‌ری توشبونیان به‌ شێرپه‌نجه‌ی‌ مه‌مك %20 زیاد ده‌كات بۆ هه‌ر كاتژمێرێك زیاد كردنی كاتی نوستن.

شه‌وانه‌ دره‌نگ نوستن كار له‌ كاتژمێری بایلۆجی جه‌سته‌ی‌ مرۆڤ ده‌كات و جگه‌ له‌وه‌ش كاركردنی به‌ شه‌وان و به‌ركه‌وتنی تیشك و ڕوناكی ده‌ستكرد واته‌ گڵۆپ به‌ چڕی و بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر هه‌موو ئه‌مانه‌ ئه‌گه‌ری توشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌ی‌ مه‌مك زیاد ده‌كه‌ن و بۆ ده‌ستكه‌وتنی ئه‌نجامی باش زاناكان توێژینه‌وه‌یان له‌سه‌ر بۆهێڵه‌كانی ئه‌و خانمانه‌ كردوه‌ كه‌ به‌ژداری توێژینه‌وه‌كه‌یان كردوه‌.

دكتۆره‌ ڕیبیكا ڕیتشمۆند كه‌ یه‌كێكه‌ له‌و پزیشكانه‌ی به‌ژداری ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ی كردوه‌ ده‌ڵێت" مه‌به‌ستمانه‌ كار له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی‌ بگه‌ینه‌ ئه‌نجامی ته‌واو و وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه‌ بده‌ینه‌وه‌ كه‌ له‌سه‌لا كارگه‌ری نوستن له‌سه‌ر جه‌سته‌ی‌ خانمان لێمان ده‌كرێت به‌تایبه‌تی په‌یوه‌ندی نوستن به‌ شێرپه‌نجه‌ی‌ مه‌مك له‌ خانماندا"

پسپۆڕان گه‌یشتونه‌ته‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ی‌ ئه‌و خانمانه‌ی‌ به‌یانیان زوو له‌ خه‌و هه‌ڵده‌ستن ئه‌گه‌ری توشبونیان به‌ شێرپه‌نجه‌ی‌ مه‌مك به‌ ڕێژه‌ی‌ %48 كه‌متر ده‌بێت.


AM:09:33:08/11/2018


ئه‌م بابه‌ته 563 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌