‌کێشی منداڵ هەتا تەمەنی ٦ ساڵ چەند زیاد دەکات؟

وێستگە ستایل-

منداڵه‌كان به‌ گوێره‌ی‌ خواردن و ژیانیان كێشی له‌شیان ده‌گۆڕێت، ئه‌و دایك و باوكانه‌ی‌ خه‌می ئه‌وه‌یانه‌ كێشی منداڵه‌كه‌یان ته‌ندروست بێت ئه‌وه‌ ده‌توانن له‌ڕێی ئه‌م بابه‌ته‌وه‌ كه‌ دكتۆر ئاكۆ كه‌ریم پزیشکی پسپۆری نەخۆشییەکانی منداڵان  ڕونیكردۆته‌وه‌ زانیاری پێویست بزانن.

کێشی تەندروستی منداڵ دووای لە دایک بوون : ٢,٥ کیلۆ بۆ ٤ کیلۆیە و منداڵ دووای لە دایك بوونی لە 5%-10% کێشی لە دەست دەدات لە هەفتەی یەکەمی تەمەنی دواتر کێشی بەرەو زیاد بوون دەروات لە تەمەنی ۱٠ رۆژی کێشی دەگاتە ئەو کێشەی کە لە کاتی لەدایک بوون هەی بووە.

-لە ١٠ رۆژ بۆ ٣ مانگی تەمەن : مانگی ٩٠٠ گرام زیاد دەکات.

-لە ٣ مانگ بۆ ٦ مانگی تەمەن : مانگی ٦٠٠ گرام زیاد دەکات ، بۆیە لە تەمەنی ٤-۵ مانگی کێشی منداڵ دەبێتە نزیکەی دوو ئەوەندەی کێشی کاتی لە دایک بوونی .

-لە ٦ بۆ ۹ مانگی تەمەن : مانگی ٤٥٠ گرام زیاد دەکات

-لە ۹ بۆ ۱۲ مانگی تەمەن : مانگی ٣٦٠ گرام زیاد دەکات, بۆیە لە تەمەنی یەک ساڵی کێشی منداڵ دەبێتە نزیکەی ۳ ئەوەندەی کێشی کاتی لەدایک بوونی.

-لە ۱ بۆ ۳ ساڵی تەمەن : مانگی ٢٤٠ گرام زیاد دەکات.

-لە ۳ بۆ ٦ ساڵی تەمەن : مانگی ١٨٠ گرام زیاد دەکات 


AM:08:59:08/11/2018


ئه‌م بابه‌ته 824 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌