‌ئاره‌زوو نه‌كردن له‌ خواردنه‌وه‌ی‌ ئاو ئاماژه‌یه‌ بۆ كێشه‌ی‌ ته‌ندروستی

وێستگە ستایل-

به‌رده‌وام پزیشكان ڕێنمویمان ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی‌ ئاو بخۆینه‌وه‌ ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هه‌ست به‌ تینوێتیش نه‌كه‌ین، به‌ڵام ئاوی خواردنه‌وه‌ نه‌ك چاو و شه‌ربه‌ت و خواردنه‌وه‌كانی دیكه‌.

به‌ڵام بۆچی هه‌ندێك ئاره‌زووی خواردنه‌وه‌ی‌ ئاو ناكات؟ زاناكان ده‌ڵێن ئه‌مه‌ ئاماژه‌یه‌كی باش نیه‌  چونكه‌ جه‌سته‌ی‌ مرۆڤ به‌شێوه‌یه‌كی فیسیۆلۆجی به‌رده‌وام پێویستی به‌ ئاو هه‌یه‌ ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر كه‌سه‌كه‌ هه‌ست به‌ تینوێتیش نه‌كات، به‌ڵام كاتێك به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئاره‌زووی خواردنه‌وه‌ی‌ ئاو نه‌كه‌یت ئه‌وه‌ گورچیله‌كانت به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی كارناكه‌ن و ئه‌مه‌ش هێمایه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ گورچیله‌ هێما و نیشانه‌كان بۆ ده‌ماره‌ خانه‌كان وه‌ك پێویست نانێرێت و وه‌ری ناگرێت.

پزیشكان ده‌ڵێن " جه‌سته‌ی‌ كه‌سێكی ئاسایی ڕۆژانه‌ بڕی 2.5 لیتر ئاو سه‌رف ده‌كات به‌ڵام ئه‌م ڕێژه‌یه‌ بۆ ڕۆژانی گه‌رم نییه‌ به‌ڵكو بۆ ڕۆژانی ئاساییه‌ و ڕۆژه‌ گه‌رمه‌كان جه‌سته‌ بڕێكی زیاتر له‌ ئاو سه‌رف ده‌كات و كه‌می ئاو له‌ له‌شدا ده‌بێته‌ هۆی دروستبوونی به‌رد له‌ گورچیله‌كان و ناڕێكی پرۆسه‌ی‌ هه‌رسی خۆراك و زیادبوونی كێش و زیاد بوونی چڕی خوێن و سه‌رئێشه‌ و ده‌ركه‌وتنی چرچی له‌سه‌ر پێستی ڕوخسار.

ئه‌و كه‌سانه‌ش كه‌ هیچ كات و به‌ هیچ جۆرێك ئاره‌زووی خواردنه‌وه‌ی‌ ئاو ناكه‌ن پێویسته‌ سه‌ردانی پزیشك بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر چونكه‌ ئه‌مه‌ نیشانه‌یه‌ بۆ توشبوون به‌ نه‌خۆشی گورچیله‌ یان نه‌خۆشی ده‌ماره‌كان.


AM:08:54:08/11/2018


ئه‌م بابه‌ته 684 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌