‌چه‌ند نیشانه‌یه‌ك له‌ جه‌ڵده‌ ئاگادارت ده‌كاته‌وه‌

وێستگە ستایل-

حاڵەتێک هەیە پێی دەوترێت angina نەخۆشەکە توشی ئازاری سنگ ئەبێت بەهۆی ئەوەی خوێنی پێویست ناگات بە ماسولکەکانی دڵ چونکە بۆڕییەکانی خەریکە دەگیرێن و ئەگەر بێت و چارەسەر نەکرێت ئەبێتە MI و توشی جەڵتەی دەکات.

ئەم حاڵەتە ڕەنگە لەناکاودا ڕووبدات و ڕەنگە ووردە وودە دەر بکەوێ یانی بەچەن شێوەیە هەستی پێ دەکرێت.

نیشانەکانی
- ئازار له‌سه‌ر سنگ دروست دەبێت
- لەگەڵ ئازاری سنگی دا ڕەنگە توشی ئازاری قۆڵ و مل و بەشی دوواوەی سنگ بێت
-ئارەق كردنه‌وه‌ی‌ زۆر 
- هه‌ستكردن به‌ ماندوێتی و بێتاقه‌تی
-كه‌سه‌كه‌ هه‌ست به‌ گێژبوون ده‌كات
- هه‌ناسه‌ توندی

 لەم حاڵەتەدا خوێنێ پێویست ناگات بە ماسولکەکان دڵ خوێنیش ئۆکسجینی هەڵگردووە کەواتە ئۆکسجینی پێویست ناگات بەدڵ بۆیە توشی ـئیسکیمیا دەبێت.

هۆی سەرەکی ئەم حاڵەتەش ئەوەیە کە چەورییەکان لەسەر بۆڕییەکانی خوێن کەڵەکە دەبن و بۆرییەکە تەسک دەکەنەوە و ئەمەش ئەبێتە هۆی ئەوەی پێداڕۆیشتنی خوێن زەحمەت بکەن.

- ئەمانە یارمەتیدەرن بۆ ئەوەی حاڵەتەکە لە کەسێک دا دەربکەوێت.

- جگەرە کێشان و نێرگەلە 
- نەخۆشی شەکرە
-بەرزی پەستانی خوێن
- بەرزی ڕێژەی چەوری ترای گلایسراید و کۆلیسترۆڵ
- مێژووی نەخۆشییەکە لە خێزان دا
- قەڵەوی
- تەمەن، هەتا تەمەن زیاتر بێ ئەگەری توشبوون زیاتر دەبێت
-خه‌مۆكی و بیركردنه‌وه‌

س: نۆڕینگەی پزیشکی شار 


PM:12:41:07/11/2018


ئه‌م بابه‌ته 1083 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌