‌چه‌ور كردنی سه‌ر سنگی منداڵ به‌ زه‌یتی زه‌یتوون چاره‌سه‌ری ته‌نگه‌ نه‌فه‌سی ده‌كات؟

وێستگە ستایل-

ڕه‌نگه‌ زۆر كات ئه‌وه‌ت بیستبێت و پێت وترابێت سه‌ر سنگی منداڵه‌كه‌ت به‌ زه‌یتی زه‌یتوون چه‌ور بكه‌ چاره‌سه‌ری كۆكه‌ و ته‌نگه‌ نه‌فه‌سی ده‌كات، له‌سه‌ر به‌كارهێنانی ئه‌م ڕێگه‌یه‌ دكتۆر ئاكۆ كه‌ریم پزیشکی پسپۆری نەخۆشییەکانی منداڵان  وه‌ڵام ده‌داته‌وه‌ و ڕاستی بابه‌ته‌كه‌ باس ده‌كات.

ئه‌م پزیشكه‌ ده‌ڵێت "تەنگە نەفەسی و لرخەی سنگی منداڵ هۆکاری زۆرە , باشترە سەردانی پزیشکی منداڵان بکەیت بۆ پشکنین و چارەسەر ، چەورکردنی سنگی منداڵ هیج سوود بە منداڵەکە ناگەێنێت تەنها پێستی چەور و پیس دەکەیت، ئەو منداڵانەی کە پێی باش بوون لە هەمان کاتدا چارەسەریان وەرگرتووە واتا باش بوونی بەهۆی چارەسەرەکەوە بووە نەک چەورکردن.

 هەروەها هەندێ جار هۆکاری لرخەی سنگی منداڵ فایرۆسیە بە تێپەربوونی کات خۆی باش دەبێت واتا بە چەوەکردن باش نەبووە.


PM:12:05:07/11/2018


ئه‌م بابه‌ته 405 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌