ڤیدیۆ: عیرفانی وه‌ستا محه‌مه‌د به مردنی دایكم كێ قازانج ده‌كات؟
وێستگە ستایل-
له دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی كۆچی دوای دایكی هونه‌رمه‌ندی بواری كۆمیدیا عیرفانی وه‌ستا محه‌مه‌د له هه‌ژماره تایبه‌ته‌كه‌ی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستگرام ڤیدیۆیه‌كی بڵاوكرده‌وه كه تیایدا ده‌رده‌كه‌وێت له‌گه‌ڵ دایكی دانیشتوه.
ئه‌م هونه‌رمه‌نده پرسیاری ئه‌وه ده‌كات له‌و كه‌سانه‌ی ئه‌م هه‌واڵه‌یان بڵاوكردۆته‌وه و ده‌ڵێت" ئێوه چ قازانجێك له مردنی دایكی من ده‌كه‌ن؟" و ڕه‌خنه له‌وانه‌ش ده‌گرێت كه یه‌كه‌مجار هه‌واڵه‌كه‌یان بڵاوكردۆته‌وه و ده‌ڵێت" دایكم ته‌ندروستی زۆر باشه و هیچ كێشه‌ی نییه"
عیرفانی وه‌ستا محه‌مه‌د یه‌كێكه له هونه‌رمه‌نده‌كانی بواری كۆمیدیا و ساڵانێكی زۆره له‌و بواره‌دا كار ده‌كات.
AM:10:12:07/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 5768
جار خوێنراوه‌ته‌وه