‌شێوه‌ی‌ جه‌سته‌ی‌ خانمان نهێنی كه‌سایه‌تیان ئاشكرا ده‌كات

وێستگە ستایل-

زانا ئه‌مه‌ریكیه‌كان له‌ڕێی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێوه‌ په‌یوه‌ندی نێوان شێوه‌ی‌ جه‌سته‌ و تایبه‌تمه‌ندی كه‌سایه‌تی خانمانیان ئاشكرا كردوه‌.

ئه‌م بابه‌ته‌ له‌ گۆڤاری ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانی بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ و زاناكان له‌ زانكۆی دالاس ئه‌نجامیانداوه‌ و تیایدا په‌یوه‌ندی نێوان شێوه‌ی‌ جه‌سته‌ و كه‌سایه‌تی ئافره‌تیان ئاشكرا كردوه‌.

له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا هاتوه‌ به‌شێوه‌یه‌كی گشتی تاكه‌كان هاوبه‌شن له‌ هه‌بوونی پێنج تایبه‌تمه‌ندی وه‌ك" گاڵته‌ و چاكه‌ و ویژدان و توڕه‌یی و كراوه‌ی له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی دیكه‌"

له‌ توێژینه‌وه‌كه‌دا هاتوه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ كێشیان زیاده‌ ته‌مه‌ڵن و گوێ به‌ هیچ ناده‌ن و هه‌ندێكیان شه‌رمنن و ئه‌وانه‌ش كه‌ كێشیان كه‌مه‌ و متمانه‌یان به‌خۆیان هه‌یه‌ و گه‌رموگوڕن له‌و كارانه‌ی‌ ده‌یكه‌ن و هه‌ندێك له‌مانیش شه‌رمنن، ئه‌و خانمانه‌ش كه‌ شانیان پانه‌ یان شێوه‌ی‌ جه‌سته‌یان وه‌ك هه‌رمێییه‌ ئه‌وه‌ ڕق و كینه‌ و توڕه‌ی‌ له‌ ناخیاندایه‌ .


AM:09:34:07/11/2018


ئه‌م بابه‌ته 874 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌