‌له‌سه‌ر گه‌ده‌ی‌ خاڵی ئه‌م كارانه‌ مه‌كه‌

وێستگە ستایل-


گه‌ده‌ ئه‌ندامێكی هه‌ستیاری جه‌سته‌ی‌ مرۆڤه‌ و ئه‌نجامدانی چه‌ند هه‌ڵه‌یه‌ك ئه‌گه‌ری دروستبوونی برین تیادا هه‌یه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ باشتر وایه‌ خۆت له‌م هه‌ڵانه‌ بپارێزیت.

1- به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌سه‌ر گه‌ده‌ی‌ خاڵی كه‌پسوول و ده‌رمانی دژه‌ هه‌وكردن مه‌خۆ چونكه‌ ئه‌مه‌ چالاكی ده‌رمانه‌كه‌ كه‌مده‌كاته‌وه‌ هاوكات برین له‌ گه‌ده‌دا دروست ده‌كات.
2-قاوه‌ مه‌خۆره‌وه‌ چونكه‌ خواردنه‌وه‌ی‌ قاوه‌ له‌سه‌ر گه‌ده‌ی‌ خاڵی ده‌ردانی ترشه‌ڵۆكه‌كانی گه‌ده‌ زیاد ده‌كات و ده‌بێته‌ هۆی سووتانه‌وه‌ی‌ گه‌ده‌.
3- بنێشت مه‌جوو، ئه‌وكاته‌ی‌ بنێشت ده‌جویت ئه‌وه‌ گه‌ده‌ ترشه‌ڵۆك ده‌ردات و خۆی ئاماده‌ ده‌كات بۆئه‌وه‌ی‌ تۆ خواردنت بخۆیت و ئه‌و هه‌رسی بكات، ئه‌مه‌ش زیان به‌ گه‌ده‌ ده‌گه‌یه‌نێت.
4-مه‌خه‌وه‌، هیچكات به‌ برسێتی مه‌خه‌وه‌ چونكه‌ ئه‌مه‌ خه‌وت لێ تێكده‌دات و واده‌كات زوو هه‌ستیت له‌ خه‌و.
5-بازاڕ مه‌كه‌، ئه‌و كاته‌ی‌ له‌سه‌ر برسێتی بازاڕ ده‌كه‌یت ئه‌وه‌ زیاتر شت ده‌كڕیت له‌چاو ئه‌و كاته‌ی‌ به‌ تێری بازاڕ ده‌كه‌یت ئه‌مه‌ش زیان به‌ گیرفانت ده‌گه‌یه‌نێت.
6-له‌ موناقه‌شه‌ و ده‌نگه‌ ده‌نگ دوور بكه‌وه‌ره‌وه‌، ئه‌نجام ینوێترین توێژینه‌وه‌كان ئاشكرایان كردوه‌ برسێتی توڕه‌ی‌ زیاتر ده‌كات .


AM:09:10:07/11/2018


ئه‌م بابه‌ته 610 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌