ڕه‌فتارێك واده‌كات لای هیچ كه‌س خۆشه‌ویست نه‌بیت
وێستگە ستایل-
ڕه‌فتاره‌كانی مرۆڤ كاردانه‌وه‌ی هه‌ست و ناخی كه‌سه‌كه‌یه و هه‌موان ئاره‌زوو ده‌كه‌ن لای به‌رامبه‌ره‌كه‌یان په‌سه‌ند بن ، ئه‌گه‌ر تۆ كه‌سێكیت خاوه‌نی دڵێكی باش و نه‌رمونیانیت و ڕاستگۆیت ئه‌وه واده‌كات ئه‌وانی دیكه خۆشیان بوێیت و ڕێزت بگرن به‌ڵام یه‌ك ڕه‌فتاری تۆ واده‌كات په‌سه‌ند نه‌بیت لای ده‌وروبه‌ره‌كه‌ت.
فێڵكردن و نەوتنی قسەی ڕاست و شاردنەوە ڕاستیەكان لە لای ئەوانەی لە دەورتن زۆر لە درۆكردن خراپترە ، نوێترین توێژینەوە كە لە زانكۆی هارڤارد لەسەر ئەم بابەتە ئەنجامدراوە تیایدا ئەوە هاتوە "فێڵكردن و شاردنەوەی ڕاستیەكان " ئەو سیفاتەیە كە لە درۆكردن ناپەسەند ترە لای مرۆڤ .
لە ووردەكاری ئەم توێژینەوەیەدا ئەوە هاتوە هەندێك كەس لەجیاتی ئەوەی درۆ بكات پەنا دەباتە بەر فێڵكردن و شاردنەوەی ڕاستیەكان و ئەمەش لە خوودی درۆكردن ناپەسەند ترە چونكە درۆكردنە بە فێڵكردنەوە .
ئێستا دوای ئەوەی زانیت ئەم ڕەفتارە ناشرینە نەخوازراەت دەكات لەناو كۆمەڵگەدا پێویستە لێ دوور بكەویتەوە بۆ ئەوەی هەمیشە شیرین و خۆشەویست بیت .
PM:12:50:06/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 986
جار خوێنراوه‌ته‌وه