‌بۆچی زۆربەی کەس ڤیتامین D کەمە؟

وێستگە ستایل-

ئایا تائێستا پرسیاری ئەوەت لە خۆت کردوە بۆ چی زۆربەمان ڤیتامین دی کەمە وە کەسانێکی زۆر پرسیار دەکەن دەربارەی هۆكاره‌كانی كه‌می ئه‌م ڤیتامینه‌ له‌ له‌شدا.

یەکەم: بەگشتی خەلكی خۆمان کەمتر خۆر بەری دەکەویت بەوەش توشی کەم ڤیتانین دی دەبین، خۆر سەرچاوەی سەرەکی ڤیتامین دییە.

دووەم: خواردنەکانمان زۆر بەکەمی ڤیتامین دی تێدایە ، ئیمە ڕۆژی سێ جار نان دەخۆین بەڵام برێکی زۆر کەم ڤیتامین دیمان دەست دەکەویت یان هەر دەستمان ناکەویت، لە بەر ئەوەی خواردنەکانمان ڤیتامینی تێدا نییە.

سێهه‌م: خوارنەوەی چا و قاوە کە بڕێکی زۆر کافاینی تێدایە کافاین ڕێژه‌ی ڤیتامین دی کەم دەکاتەوە.


ئه‌م خواردنانه‌ به‌ ڤیتامین D  ده‌وڵه‌مه‌نده‌:
ماسی
شیر
هێلكه‌ 


ئا: ئارام نریمان


PM:12:23:06/11/2018


ئه‌م بابه‌ته 1768 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌