‌ڤیدیۆ: شیلان ئاكچان پێنج مانگ به‌دوای هاوسه‌ره‌كه‌م ڕامكرد هه‌تا شوم پێكرد

وێستگە ستایل-

كچه‌ مۆدێل شیلان ئاكچان له‌ پرۆگرامێكی تایبه‌تدا ئاشكرای كرد كه‌ چۆن هاوسه‌رگیری كردوه‌ و وه‌ك ده‌ڵێت" پێنج مانگ به‌دوای هاوسه‌ره‌كه‌م ڕامكرد هه‌تا شوم پێكرد".

ئه‌م خانمه‌ ده‌ڵێت هاوسه‌ره‌كه‌م له‌ شوێنی كاره‌كه‌م ناسی و ته‌نها له‌به‌ر ئه‌و شوێنی كاره‌كه‌م گۆڕی و پێنج مانگ ڕامكردوه‌ به‌دوایدا و قسه‌شمان نه‌كرد و ته‌نها ته‌ماشام ده‌كرد له‌ دوره‌وه‌ به‌ڵام واملێكرد له‌ توركیا هێنام بۆ كوردستان و ئێستا هاوسه‌ری یه‌كترین.

شیلان پێشتر وه‌ك پێشكه‌شكار له‌ كه‌ناڵی كوردماكس ده‌ركه‌وت و دواتر ده‌ستی له‌ كاره‌كه‌ی‌ كێشایه‌وه‌ و ئێستا ته‌نها وه‌ك مۆدێلێك له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ده‌رده‌كه‌وێت.


AM:10:59:06/11/2018


ئه‌م بابه‌ته 7078 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌