‌شۆخان له‌ شاشه‌ی‌ ئه‌م كه‌ناڵه‌ ده‌رده‌كه‌وێته‌وه‌

وێستگە ستایل-

خانمه‌ ڕاگه‌یاندنكار شۆخان كه‌ریم له‌ هه‌ژماره‌ تایبه‌ته‌كه‌ی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵا یه‌تی ئینستگرام ئاشكرای كرد جارێكی دیكه‌ له‌ كه‌ناڵی KNN  ده‌رده‌كه‌وێته‌وه‌ و  وه‌ك خانمه‌ ڕاگه‌یاندنكارێك دوباره‌ كار ده‌كات.

ئه‌م خانمه‌ له‌ پۆسته‌كه‌یدا نوسیویه‌تی" دەمەوێت پێتان بڵێم،خۆشمدەوێن و خوازیاری باشی و لەشساغی هەمووتانم، سوپاس بۆ هەواڵ پرسینم كە لەڕێگەی نامە پڕ لە گەرموگوڕییەکانتانەوە بەمن گەیشتووە، بۆ بەردەوامیم ئێوە هێزی ئێمەن،سوپاس بۆ پشتیوانییەکانتان و هاندانم بۆ دەرکەوتنەوەم لە شاشەی KNN,دەمەوێ دڵنیاتان بکەمەوە کە من بەردەوامم KNN ماڵی یەکەمی منەوە ودوور نەکەوتومەتەوە تەنها ئەزمونی کارکردنم وەک بێژەر بۆ ماوەیەکی کاتی ڕاگرتووە لەئێستادا پرۆدیوسەری هەواڵەکانم،لەگەڵ سەربازە ماندونەناسەکانی KNN بەردەوام دەبین بۆ خزمەتکردنی بینەرانی کەناڵە ئازیزەکەمان و خەڵکی کوردستان بۆ گەیاندنی هۆشیاری سیاسی و ئابوری و کۆمەڵایەتی" 

شۆخان دوای ئه‌وه‌ی‌ وه‌ك كاندیدێكی گۆڕان بۆ په‌رله‌مانی كوردستان خۆی ناساند به‌ڵام له‌سه‌ره‌تای بانگه‌شه‌ له‌ پرۆسه‌كه‌ كشایه‌وه‌ و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كرد كه‌ پێی باشتره‌ درێژه‌ به‌ كاری ڕاگه‌یاندن بدات و نه‌چێته‌ په‌رله‌مان.
 


AM:10:33:06/11/2018


ئه‌م بابه‌ته 7553 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌