‌ په‌تاته‌ و پیازی ئێرانی مه‌ترسی توشبوون به‌ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ و كه‌م خوێنی له‌منداڵان زیاد ده‌كات؟

وێستگە ستایل-

ڕاپۆرتێكی بنكۆڵكاری ڕۆژنامه‌وانێكی ته‌له‌فزیۆنی ئێران له‌سه‌ر په‌تاته‌ی به‌رهه‌مهێنراوی ئه‌و وڵاته‌و مه‌ترسیه‌كانی به‌كارهێنانی له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه‌ ئاشكرا كردوه‌ .

ئه‌م ڕاپۆرته‌ دلۆڤان مه‌حموود  ماسته‌ر له‌بواری مۆلیكوله‌ر بایۆلۆجی له‌زانكۆی سلێمانی و خوێندكاری دكتۆرا له‌ ئه‌مریكا له‌ڕێی په‌یجی فه‌رمی تایبه‌تی خۆی بڵاویكردۆته‌وه‌ و ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌ كردوه‌ ڕاپۆرته‌كه‌ی وه‌رگێڕاوه‌ته‌ سه‌ر زمانی كوردی و تیایدا هاتوه‌.

١- په‌تاته‌ی به‌رهه‌مهێنراو له‌ ئێران ڕێژه‌یه‌كی به‌رزی نایتره‌یتی تێدایه‌، كه‌ له‌ ٢ ساڵی رابردوو ٨٠% پشكنینه‌كانی ڕێژه‌ی نایتره‌یت له‌په‌تاته‌ی ئه‌و وڵاته‌ نه‌شیاوبوه‌ بۆ خواردن.

٢- به‌پێی ستانداردی جیهانی به‌رزترین ڕێژه‌ی ڕێگه‌پێدراوی نایتره‌یت له‌په‌تاته‌ (58ppm) و به‌پێی ستانداردی ئێران 170ppm
به‌ڵام هه‌روه‌ك له‌ ڕاپۆرته‌كه‌دا ده‌یبینین تێسته‌كان ده‌ریده‌خات ڕێژه‌كه‌ له‌ ٤٠٠ بۆ ٧٠٠ پی پی ئێم و زیاتره‌ .

٣- زۆری ڕێژه‌ی نایتره‌یت مه‌ترسی چه‌ندین جۆر نه‌خۆشی دروست ده‌كات له‌مناڵان و گه‌وران(كه‌م خوێنی و شێرپه‌نجه‌).

٤- پشكنینه‌كان له‌مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی په‌روێزخان(سه‌ره‌داو بوو بۆ ئاماده‌كردنی ڕاپۆرته‌كه‌).
٥- پیازی ئێرانیش به‌هه‌مان شێوه‌ی په‌تاته‌ ٣ هێنده‌ی ڕێگه‌پێدراوی ستانداردی جیهانی نایتره‌تی تێدایه‌.

وه‌ك زانیاریه‌كی گشتی :
نایتره‌یت یان نیتریت له‌زۆر له‌ خواردنه‌كانی ڕۆژانه‌دا هه‌ن و زۆری ڕێژه‌ی نایتره‌یت مه‌ترسی شێرپه‌نجه‌ دروست ده‌كات چونكه‌ نایتره‌یت ده‌گۆڕێت بۆ نایتۆز ئه‌ماین كه‌ ئه‌میش ماده‌یه‌كه‌ (زانایان بروایان وایه‌ یه‌كێكه‌ له‌هۆكاره‌كانی شێرپه‌نجه‌).
بۆ زانیاری ورد له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ لینكی ئه‌م توێژینه‌وه‌ داده‌نێم كه‌له‌ ساڵی ٢٠١٥
بلاو كراوه‌ته‌وه‌و ناونیشانه‌كه‌شی ئه‌مه‌یه‌:

به‌كارهێنانی نیتریت ، نایتره‌یت و نایتزۆز ئه‌ماین له‌ خواردنی رۆژانه‌و مه‌ترسی توشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌ی گه‌ده‌.



AM:10:04:06/11/2018


ئه‌م بابه‌ته 2445 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌