ئه‌دێل وێنه‌یه‌كی ته‌مه‌نی منداڵی بڵاوكرده‌وه و ئاماده‌یه ئه‌م كاره بكات
وێستگە ستایل-
خانمه گۆرانیبێژی ناوداری به‌ریتانی ئه‌دێل له هه‌ژماره تایبه‌ته‌كه‌ی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستگرام وێنه‌یه‌كی خۆی له ته‌مه‌نی منداڵی‌دا بڵاوكرده‌وه.
ئه‌م خانمه له وێنه‌كه‌دا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردوه ئاماده‌یه له ساڵی نوێ‌دا جارێكی دیكه گروپی " Spice Girls " دروست بكاته‌وه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به بێ ڤیكتۆریا بێكهام بێت، گروپی Spice Girls گروپێكی گۆرانی كچانه‌یه و ساڵی 1994 كۆمه‌ڵێك خانم دایان مه‌زراند و دواتر جیابوونه‌وه‌ی به‌ڵام ئه‌دێل ئاماده‌باشی خۆی ده‌ربڕیوه بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه ئه‌م گروپه دابمه‌زرێنێته‌وه چونكه له منداڵیه‌وه ئاره‌زووی گوێگرتنی هه‌بووه له‌م خانمانه.
ئه‌دێل وه‌ك یه‌كێك له خانمه گۆرانیبێژه‌كانی به‌ریتانیا له ته‌مه‌نی 30 ساڵیدا بوه ده وڵه‌مه‌ندترین كه‌سایه‌تی ناودار له‌و وڵاته و سامانه‌كه‌ی 147.5 ملیۆن جونه‌یهی ئه‌سته‌رلینیه و ئه‌مه ساڵی سێهه‌مه ئه‌دێل ده‌بێته یه‌كێك له ده‌وڵه‌مه‌ندترین گۆرانیبێژه به‌ریتانیه‌كان و ساڵی پار له‌ڕێی كاره هونه‌ریه‌كانیه‌وه چه‌ند ملیۆن دۆلارێكی ده‌ستكه‌وتوه و به‌رهه‌مه‌كانی ژماره‌ی پێوانه‌ی فرۆشتنیان تۆمار كردوه.
AM:09:45:06/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 1941
جار خوێنراوه‌ته‌وه