‌بۆچی مانگی 11 ی هه‌موو ساڵێك به‌ریتانیه‌كان ئه‌م گوڵاڵه‌ سوره‌یه‌ له‌سه‌ر سنگیان ده‌ده‌ن؟

وێستگە ستایل-

له‌ مانگی نۆڤه‌مبه‌ری هه‌موو ساڵێك به‌ریتانیه‌كان ئه‌م گوڵه‌ له‌ یه‌خه‌یان ده‌ده‌ن له‌ بچوكترین تاكی ئه‌م وڵاته‌ هه‌تا سه‌رۆكی وڵاته‌ و به‌رپرسه‌كان.

چیرۆكی ئه‌م گوڵه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ 97 ساڵ پێش ئێستا، له‌ ڕۆژی 11 ی نۆڤه‌مبه‌ری هه‌موو ساڵێك به‌ریتانیه‌كان یادی جه‌نگاوه‌ره‌كانیان و ئه‌و قوربانیانه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ له‌ جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌مدا مردوون و یه‌كه‌م جار ساڵی 1921 بووه‌ كه‌ به‌ریتانیه‌كان ئه‌م یاده‌یان كردۆته‌وه‌.

جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م له‌ ڕۆژی 11 ی مانگی یانزه‌ و كاتژمێر 11 ی ساڵی 1918 كۆتای پێهات ساڵانه‌ ئه‌م ڕۆژه‌ یاد ده‌كرێته‌وه‌ بۆ ڕۆحی ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ بۆ ئاشتی و ئازادی گیانی خۆیان به‌خشیوه‌.

رئيسة الوزراء تريزا ماي ترتدي الزهرة 

هۆنراوه‌كه‌ی‌ جۆن ماكری له‌سه‌ر كێڵگه‌كانی فلینده‌رز بۆته‌ سه‌رچاوه‌ی‌ ئاهه‌نگ گێڕان و یاد كردنه‌وه‌ی‌ ئه‌م ڕۆژه‌ له‌ لایه‌ن به‌ریتانیه‌كان، له‌ سه‌ره‌تاكانی یادكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌م بۆنه‌یه‌ له‌ لایه‌ن وه‌زیرێكی ئه‌مه‌ریكیه‌وه‌ گوڵی گوڵاڵه‌ سوره‌ فرۆشرا به‌ ئامانجی كۆكردنه‌وه‌ی‌ پاره‌ بۆ قوربانیانی ئه‌و جه‌نگه‌ و زیاتر له‌ 10 هه‌زار خۆبه‌خش ئه‌م كاره‌یان كردوه‌ و له‌ یه‌كه‌مجاردا بڕی 106 هه‌زار جونه‌یهی ئه‌سته‌رلینی كۆكرایه‌وه‌ كه‌ به‌خشرا به‌ قوربانیه‌كان و خان و شوێنی ژیانیان بۆ دروستكرا  و سه‌ره‌تا گوڵه‌كه‌ له‌ ئاوریشم دروستكرا به‌ڵام ئێستا له‌ كاغه‌ز دروست ده‌كرێت و له‌و كاته‌وه‌ كۆكردنه‌وه‌ی‌ قاره‌ بۆ قوربانیه‌كان بۆته‌ نه‌ریت و به‌  Poppy Appeal ناسراوه‌.
نصب زهرة الخشخاش

Image result for Poppy Appeal Image result for Poppy Appeal 


AM:09:15:06/11/2018


ئه‌م بابه‌ته 373 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌