‌به‌وێنه‌... له‌ كه‌نه‌دا جگه‌ره‌ شێوه‌ی‌ ده‌گۆڕێت

وێستگە ستایل-

كه‌نه‌دا یه‌كه‌م هه‌نگاو ده‌نێت له‌ جیهاندا وه‌ك هۆشداریه‌ك بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ جگه‌ره‌ ده‌كێشن، چیتر ئاگاداری ته‌ندروستی خۆیانبن، تا ئێستا ئه‌م كاره‌ هیچكام له‌ وڵاته‌كانی جیهان نه‌یانكردوه‌.

كه‌نه‌دا له‌ڕێی ئه‌م هه‌نگاوه‌وه‌ ده‌یه‌وێت به‌ره‌نگاری فرۆشتن و به‌كارهێنانی جگه‌ره‌ ببێته‌وه‌ و بۆ ئه‌وه‌ش چیتر كۆمپانیاكانی به‌رهه‌مهێنانی جگه‌ره‌ ته‌نها له‌سه‌ر قتوی جگه‌ره‌كان هۆشداری نانوسن به‌ڵكو له‌سه‌ر جگه‌ره‌كانیش هۆشداری ده‌ده‌ن.



PM:12:35:05/11/2018


ئه‌م بابه‌ته 773 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌