‌گیراوه‌یه‌كی سروشتی وه‌ك بۆتۆكس بۆ لێوه‌كانت به‌كاربهێنه‌

وێستگە ستایل-

زۆرێك له‌ خانمان ئاره‌زووی ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن لێویان گه‌وره‌ بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ش په‌نا ده‌به‌نه‌ به‌ر چه‌ندین ڕێگه‌ی‌ جیاواز وه‌ك به‌كارهێنانی سووراوی تایبه‌ت به‌ گه‌وره‌كردنی لێو یان بۆتۆكس ، به‌ڵام چیتر پێویستت به‌ پێكهاته‌ی‌ كیمیاوی نابێت و ده‌توانیت ئه‌م گیراوه‌ سروشتیه‌ له‌جیاتی بۆتۆكس بۆ لێوه‌كانت به‌كاربهێنیت.

پێویستیه‌كان:
- سێ كه‌وچك خوێی ده‌ریا 
- چه‌ند دڵۆپێك گلسرین
- یه‌ك كوپ گوڵاو

 


چۆنیه‌تی دروستكردنی:
ته‌واوی ئه‌م پێكهاتانه‌ باش تێكه‌ڵاو بكه‌ و بیخه‌ره‌ ناو شوشه‌یه‌كی خاوێن و دواتر ده‌توانیت كه‌مێك له‌ گیراوه‌كه‌ بۆ ماوه‌ی‌ پێنج خوله‌ك له‌ لێوت بخشێنیت و باشتر وایه‌ هه‌فتانه‌ سێ جار ئه‌م گیراوه‌یه‌ له‌ لێوت بده‌یت بۆ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌نجامی ته‌واوت ده‌ست بكه‌وێت.


AM:11:14:05/11/2018


ئه‌م بابه‌ته 182 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌