به‌وێنه... هێلی له‌ڤ ده‌یه‌وێت وه‌ك ئه‌م خانمه ئه‌ستێره‌یه ده‌ربكه‌وێت
وێستگە ستایل-
خانمه گۆرانیبێژی پۆپ هێلی له‌ڤ له هه‌ژماره تایبه‌ته‌كه‌ی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستگرام وێنه‌یه‌كی خۆی و خانمه گۆرانیبێژی ناودار جنیڤه‌ر لۆپێزی بڵاوكرده‌وه.
هێلی له‌سه‌ر وێنه‌كه‌ی نوسیویه‌تی" لۆپێز شاژنی خه‌یاڵی منه و له ته‌مه‌نی منداڵیه‌وه ئاره‌زووی گوێگرتن له به‌رهه‌مه‌كانی بووم و هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌م وه‌ك ئه‌وبم و ستایلی ئه‌و دوباره بكه‌مه‌وه"
هه‌ندێك له كۆمێنته‌كان نوسیویانه كه ته‌نها له جلوبه‌رگدا له یه‌ك ده‌چن ئه‌گه‌ر نا ڕوخساریان له یه‌ك ناچێت"
هێلین عه‌بدوڵا، ناوی ڕاسته‌قینه‌ی هێلی له‌ڤه، نزیكه‌ی دوو ساڵه هیچ به‌رهه‌مێكی نوێی هونه‌ری بڵاو نه‌كردووه‌ته‌وه، پێشتر دانیشتووی وڵاتی ئه‌مریكا بوو، به‌ڵام ماوه‌یه‌كه گه‌ڕاوه‌ته‌وه هه‌رێمی كوردستان و له هه‌ولێر سه‌نته‌رێكی جوانكاری كردووه‌ته‌وه، هێلی به‌هۆی بڵاو كردنه‌وه‌ی چه‌ند كلیپێك له‌سه‌ر پێشمه‌رگه و شۆڕش ناوبانگی جیهانی په‌یدا كرد.
PM:03:51:01/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 1389
جار خوێنراوه‌ته‌وه