ڤیدیۆ: سرودێك تایبهت به یاری پهبجی بڵاوكرایهوه
وێستگە ستایل-
لهنێوان بهكارهێنهرانی تۆڕه كۆمهڵایهتیهكان ڤیدیۆیی سرودێكی نوێ بڵاوكرایهوه كه بۆ یاری پهبجی تۆماركراوه و به زمانی عهرهبیه.
یاری پەپجی یاریەکی ئەلکترۆنیە و زۆرێک لە گەنجانی هەرێمی کوردستانی سەرقاڵ کردووە بەخۆیەوە، یاریەکە لە ئاستی جیهاندا کاری پێدەکرێت و بەشێوەی ئۆنلاینە و چەند کەسێک وەک گروپ دەتوانن هاوشانی یەکدی یاری بکەن.
یاریەکە بەشێوەیەکە ئالوودەیی دروسدەکات و ئەو کەسەی کە یاری دەکات تەواوی هۆشیاری دەبەخشێتە یاریەکە و ئاگای لە دەوروبەرەکەی نامێنێت، لەناو کۆمەڵگەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هەندێک کێشەی دروستکردووە بەتایبەتی بۆ ئەو کەسانەی کە خاوەن خێزان و منداڵن، بۆیە ڕای گشتی بەو شێوەیەیە کە ئەو یاریە زیانی بۆ پەیوەندیە خێزانی و کۆمەڵایەتیەکان هەیە.
هەفتەی پێشوو لیژنەی فەتوای سلێمانی ڕایگەیاند خودی یاری پەپجی حەرام نیە بەڵام ئەگەر زیادەڕەوی تێدا بکرێت و ببێتە هۆی ئالودە بوون و تێکچوونی پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکان ئەوا حەرام دەبێت و بەکارهێنانی باش نیە.
PM:03:50:30/10/2018
ئهم بابهته 1299
جار خوێنراوهتهوه