‌ئه‌م كه‌سانه‌ دره‌نگ هاوسه‌رگیری ده‌كه‌ن

وێستگە ستایل-


هه‌ندێك كه‌س بڕیاری هاوسه‌رگیری ده‌كه‌نه‌ كۆتا ئامانجیان و پێش ئه‌وه‌ هه‌وڵی به‌ ده‌ست هێنانی ئه‌و شتانه‌ ده‌ده‌ن كه‌ ئاره‌زویان كردوه‌ له‌ ماوه‌ی ته‌مه‌نیاندا و ئه‌وه‌ش واده‌كات له‌ پێكهێنانی ژیانی هاوبه‌ش دره‌نگ بكه‌ون.

پرسیارەكە ئەوەیە مرۆڤ كەی بڕیاری هاوسەرگیری دەدات ؟ ئەو كاتەی مرۆڤ كەسێك دەبینێتەوە كە هاوشێوەی خۆیەتی و تواناكانی كەسی بەرامبەر و بیركردنەوە و شارەزایی ئەو نزیكە لە خۆیەوە بڕیاری ئەوە دەدات ژیانی لەگەڵ پێكبهێنێت ، لەگەڵ ئەوەی هەندێك كەس بیر لەمانەش ناكەنەوە و كوێرانە هاوسەرگیری دەكەن .

ڕەنگە پرسیار بكەیت پەیوەندی نێوان بیركردنەوە لە  هاوسەرگیری كردن و خەون و هیوای گەورە چیە ؟

ئەو كەسانەی خەون و هیوای گەورەیان هەیە زۆر كات ناتوانن بە تەواوەتی بەوە ڕازی ببن كە بەدەستیان هێناوە و هەوڵی زیاتر دەدەن و ئەو كاتەی كە چانسێك دێتە پێشەوە بۆیان تەنها یەك وشە دەڵێن " بەدڵم نیە "  چونكە پێیان وایە زوو بێت یان درەنگ ئەو بازنەیەی ژیانیان جێدەهێڵن و دەگوازنەوە بۆ بازنەیەكی دیكە لەبەر ئەوە ئەو شتەیان بەدڵ نامێنێت كە لەو بازنەیەدا هەبوە كە جێی دەهێڵن.

جارێكی دیكە پرسیارێكی نوێ ڕەنگە بێت بەخەیاڵتدا بۆچی هەندێك كەس لەگەڵ ئەوەی خاوەنی ئەم جۆرە كەسایەتیەن بەڵام لە پڕێكدا كەسێك دەبینن بەدڵیان دەبێت و بریاری ئەوە دەدەن هاوسەرگیری لەگەڵ بكەن ؟

وەڵامەكەش بریتیی دەبێت لەوەی ئارەزووكردنی ئەو كەسانە خەون و هیوای گەورەیان هەیە بۆ هاوسەگیری ناجوڵێت هەتا ئەو كاتەی كەسێك دەبییننەوە كە لەبازنەی ئەو خەیاڵانەیە كە ئەو خەونی پێوە دەبینێت ، بەڵام بۆچی بەو زوویە بەو كەسە ڕازی دەبێت؟ لەبەر ئەوەی لە خەیاڵی ئەوەدایە ئەو كەسەی دەیكات بە هاوسەری خۆی دەتوانێت لەگەڵ ئەودا كاربكات بۆ بەدیهێنانی خەون و هیواكانی و دەتوانن بەیەكەوە بنیاتی ژیانێكی هاوسەرگیری بەختەوەر پێكبهێنن ئەمەش زیاتر لەو پیاو و خانمانەدا هەیە كە زیرەكن و هەستی شەشەمیان بەهێزە و دەتوانن ئەوە بەدی بكەن لە كەسی بەرامیەردا تا چەند دەتوانێت پشتگیری بكات بۆ ئەوەی خەون و هیواكانی لەگەڵ ئەودا بێتە دی .

ئەگەر ئە حاڵەتە ڕوی نەدا و نەیتوانی كەسێك بۆ هاوسەرگیری لەم شێوەیە بدۆزێتەوە ئەوە ڕەنگە لە هەڵبژاردنی هاوسەرێكی گونجاو درەنگ بكەوێت .

پێویستە ئەم دوو حاڵەتە باس بكرێت :

1- هەندێك كەس هەن هاوسەرگیری دەكەن بێئەوەی ئەو كەسەیان بەدڵ بێت و تەنها مەبەستی هاوسەرگیریان ئەوەیە لە ژیانی تەنهایی ڕزگاریان ببێت یان لەبەر قسەی كەسوكاریان هاوسەرگیری دەكەن ، هاوسەرگیری لەم جۆرە بە دەگمەن درێژە دەكێشێت مەگەر ئەو دوو كەسە بەختیان هەبێت .

2- لە ڕاستیدا پارە پەیوەندیەكی ڕاستەوخۆی نیە بە هاوسەرگیریەوە و ئەو كەسانەی بە بیانوی نەبوونی پارەوە هاوسەرگیری ناكەن ئەوە تەنها خۆیان دەدزنەوە لە بابەتەكە ئەگەر نا ئەو كاتەی دوو هاوسەر متمانەیان بەیەك هەبێت ئەوە بەیەكەوە هەوڵ دەدەن بۆ دروستكردنی ژیانێكی نوێ .

لەبەر ئەوە ئەو كاتەی بڕیاری هاوسەرگیری دەدەیت تەنها دۆخی ئەو كاتە لەبەر چاو مەگرە كە تیایدا هاوسەرگیری دەكەیت و بۆ داهاتوو بیر بكەرەوە بۆ ئەوەی هەڵبژاردنەكەت گونجاو بێت . 


PM:12:46:25/10/2018


ئه‌م بابه‌ته 6715 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل