به‌وێنه... وه‌ك باشترین شوێنی گه‌شتیاری بۆ ساڵی 2019 هه‌ڵبژێردرا
وێستگە ستایل-
سریلانكا بووه یه‌كه‌مین وڵات له لیستی "لۆنلی پلانت" وه‌ك باشترین شوێنه گه‌شتیاریه‌كانی جیهان له ساڵی 2019 دا و ڕێبه‌ره نوێكه به ناوی "Best in Travel" ه‌وه‌یه و دوای ئه‌م وڵاته هه‌ریه‌كه له ئه‌ڵمانیا و زیمبابۆی دێت .
هۆكاری هه‌ڵبژاردنی سریلانكا بۆ ژماره‌ی ئه‌و گه‌شتیارانه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه له ماوه‌ی ئه‌م 26 ساڵه‌ی دوای كۆتای هاتنی شه‌ڕی ناوخۆ ڕویان تێكردوه.
تێكڕای ژماره‌ی گه‌شتیاران بۆ ئه‌م وڵاته تا ساڵی ڕابرده گه‌یشتۆته 2.1 ملیۆن كه‌س و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت هه‌تا ساڵی 2020 ئی‌م ژماره‌یه زیاتر بكات.
له لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌ڵمانیا بووه دوه‌مین وڵات كه گه‌شتیاره‌كان سه‌ردانی ده‌كه‌ن به‌هۆی ئه‌و ئاهه‌نگ و ڤیستیڤاڵانه‌ی تیایدا ئه‌نجام ده‌درێت به تایبه‌ت ئاهه‌نگی سه‌د ساڵه‌ی خوێندنگای باوهاوس و 30 ساڵه‌ی ڕوخاندنی دیواری به‌رلین.
زیمبابۆی پله‌ی سێهه‌می ئه‌م ڕیز به‌ندیه‌ی وه‌رگرتوه و دوای ئه‌ویش په‌نه‌ما و قیرغیزستان و تاكه وڵاتی عه‌ره‌بی "ئه‌رده‌ن" ناویان هاتوه.
AM:10:50:24/10/2018
ئه‌م بابه‌ته 2654
جار خوێنراوه‌ته‌وه