‌ڤیدیۆ... هه‌ڵكه‌وت زاهیر گۆرانی ده‌ڵێت

وێستگە ستایل-

ئاوازدانه‌ر هه‌ڵكه‌وت زاهیر ڤیدیۆیه‌كی تایبه‌تی له‌گه‌ڵ گه‌نجێك له‌ نێوان به‌كارهێنه‌رانی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاوبۆته‌وه‌ و تیایدا ده‌رده‌كه‌وێت گۆرانیه‌كی فۆلكلۆر به‌یه‌كه‌وه‌ ده‌ڵێن.

هه‌ڵكه‌وت زاهیر له‌دایک بووی ساڵی ١٩٧٢ شاری سلێمانیه‌ و پە‌یمانگای ھونرە‌جوانە‌کانی بە‌شی موزیک تە‌واو کردووە لە ساڵی ١٩٩٢ ژە‌نیاری ئامێری ئۆبوا بووە، لە‌ھە‌مان ساڵدا دە‌ست بە کاری میلۆدی دانان کردووە یە‌کە‌م کاری وە‌ک میلۆدی دانان بۆ (ئە‌ژدە‌ر وە‌ھبی) بووە، هاوسه‌رگیری نه‌كردوه‌ و ئێستا له‌ شاری هه‌ولێر ده‌ژی، به‌رده‌وام بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ وێنه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ دینا جۆرێك گومانی لای فۆڵۆوه‌ره‌كانی دروستكردوه‌ و زۆرێك له‌وان پێیان وایه‌ خۆشه‌ویستی یه‌كترن و ئه‌مه‌ش له‌ڕێی كۆمێنت له‌ په‌یجه‌ فه‌رمیه‌كه‌ی هه‌ڵكه‌وت زاهیر ده‌نوسن.


PM:05:12:21/10/2018


ئه‌م بابه‌ته 4785 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل