‌پێش هاوسەرگیری بڕوا بە پێنج خەیاڵ مەکە

وێستگە ستایل-


ئایا کاتی ئاهەنگی هاوسەرگیریت نزیک بۆتەوە لەو پیاوەی کە خەونی پێوە دەبینیت و تەواو ئەقڵت بڕوای بە بابەتەکە هێناوە، هەست بەوە دەکەیت کە خەیاڵەکانت دەبنە ڕاستی، بەڵام دەبێت ئەوە لەیادنەکەیت و خەیاڵ و ڕاستی و دوو شتی زۆر جیاوازن و ئەوەی لە مێشکی تۆدا هەیە ڕەنگە تووشی بارێکی دەروونی ناخۆش بکات، چونکە تەنها خەیاڵە.

کاتێک گوێبستی ئەم قسانە دەبین ڕەنگە ترسمان هەبێت لەوەی هاوسەرگیری هەڵبژێرین، نەخێر ئەمە هەڵەیە هاوسەرگیری قۆناغێکی تەمەنە و هەموو خانمێک یاخود پیاوان خەون بەو ڕۆژەوە دەبینن بەڵام بەرپرسیاریەتیەکی گەورەیە و لەهەمانکاتدا و پێویستەی بە خۆئامادەکردن هەیە و واتە نەترسی دەوێت نە گاڵتە و خەیاڵ، چونکە ئەوەی تۆ لە چیرۆک و خەیاڵ و دراما و فیلمەکاندا دەیبنیت جیاوازە لەوەی لە ڕاستیدا بوونی هەیە.

بۆ ئەوەی دوای هاوسەرگیری تووشی شۆک و بارێکی دەروونی ناخۆش نەبیت، پێویستە خانمان یان پیاوان هەرگیز بڕوا بەم خەیاڵانە نەکەن و لەمێشکی خۆیان لایبەرن:

1-پیاوێک یان ژنێکی نمونەی و بێ کەم و کوڕی هەرگیز نیە، هەریەکێک خاوەنی جۆرە کەسایەتیەکە و هەندێک ئارەزووی هەیە کە ڕەنگە تۆ ئارەزووی نەکەیت و دەبێت پێت قبوڵ بێت یان قوربانی بدەیت، دەبێت هاوسەرەکەت بە هەموو خراپی و باشیەکەوە بە هەموو خۆشی و ناخۆشیەکەوە قبوڵ بکەیت، ناکرێت هەموو ڕەفتارێکی ڕێک بەدڵی تۆ بێت.

2-هاوسەرەکەم دەبێتە بەدیهێنەری هەموو خەونەکانم بە کورتی شاسواری خەونەکانت یان شاژنی خەونەکانت، ئەمە هەڵەیە و خەیاڵە بەتایبەتی بۆ خانمان، چونکە هەرگیز هاوسەرەکەت بەدیهێنەری هەموو خەونەکانت نیە و ساحیر نیە و هەرچی تۆ داوا بکەیت بۆت بهێنێتەدی،  هەربۆیە هاوسەرەکەت بە داواکاری زۆر بێزار مەکە هەمیشە بە ئاگابە لەوەی داوای دەکەیت تاچەند گونجاوە.

3-لە ماڵەکەی خۆمدا بە ئارامی دەژیم و کێشەم نیە و خۆشترین ژیان دروستدەکەم و هەندێکی خەیاڵی دیکە، بیرکردنەوەکەت تەنها خەیاڵە چونکە ژیان لەهەموو ماڵێکدا پێکهاتووە لە خۆشی و کێشە و گرفت و ناخۆشی و ئاهەنگ و شین و دڵەڕاوکێ و دەبێت سەبر هەبێت.

4-خانمان ڕەنگە واهەست بکەن لەکاتی ئەنجامدانی پەیوەندی سێکسی هەموو داواکاریەکانی هاوسەرەکەی ئەمرە و دەبێت جێبەجێ بکرێت، ئەمەش بیرکردنەوەیەکی هەڵەیە و ڕەنگە ڕێزی خۆت بدۆڕێنیت و پێویستە بە ئاگابیت.

5-بیرکردنەوەیەکی هەڵە هەیە دەوترێت منداڵ پیاو دەبەستێتەوە، نەکەیت بیر لەوە بکەیتەوە نەخێر خۆشەویستی و ڕێز و وەفا و ڕاستگۆیی دڵی هاوسەرەکەت داگیر دەکات نەک منداڵی زۆر.


PM:02:41:20/10/2018


ئه‌م بابه‌ته 3033 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌