‌بەم خواردنەوە سەرسوڕهێنەرە قژتان لەهەڵوەڕین بپارێزن

وێستگە ستایل-


هەڵوەرینی قژ یەكێكە لەو كێشانەی ژنان لەسەرجەم تەمەنەكاندا بەدەستیەوە دەناڵێنن، هۆكاریی ئەمەش كەمیی چەند رەگەزێكی خۆراكی دەستنیشانكراوە یان بەهۆی دڵەڕاوكێ و فشاری خوێنەو نەخواردنی چەند خۆراكێكی پێویستە بۆ بەهێزكردن و نەشونما كردنەوەی مووەكان.

ژنان بۆ چارەسەر كردنی ئەو حاڵەتە پەنادەبنە بەر بەكارهێنانی دەرمان و پێكهاتە كیمیاوییەكان.

خانمان دەتوانن بەخواردنەوەیەكی سروشتی سەرسوڕهێنەر رەگەزی خوراكیی پێویست بگەڕێننەوە بۆ قژیان و ئەم خواردنەوەیە رۆژانە دوای خواردنی ژەمە نانەكان بەهێزیی دەگەڕێننەوە بۆ مووەكانی سەر.

پێكهاتەی ئەم خواردنەوەیە:

-چارەكە كەوچكێك زەردەچەوە.

-چارەكە كەوچكێك زەعفەران.

-كەچكێك زیرە.

-ئاوی لیمۆ.

-كەوچكێكی گەورە هەنگوینی سروشتی.

شێوازی ئامادەكردنی:

-پێكهاتەكان لە كوپێك ئاودا بكوڵێنە.

-بەپارچە قوماشێكی پاك جوان بیپاڵێوە.

-ئەم گیراوەیە لەگەڵ هەنگوینەكەدا تێكەڵبكەو دوای ژەمە خواردنەكان بیخۆرەوە، دوای بەردەوامی بەكارهێنانی ئەم خواردنەوەیە هەست بە جیاوازییەكانی دەكەیت.


سەرچاوە : لیالینا



PM:02:10:20/10/2018


ئه‌م بابه‌ته 2401 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌