گونجاوه دایك له پێش چاوی منداڵه‌كانی بگری؟
وێستگە ستایل-
ئه‌گه‌ر دایك بیت یان باوك ئاره‌زووی ئه‌وه ده‌كه‌یت ئه‌و كاته‌ی خه‌مباریت و دڵت پڕ له پێش چاوی منداڵه‌كانت نه‌گریت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانیش خه‌مبار نه‌بن.
به‌ڵام پسپۆڕانی بواری ده‌رونی ده‌ڵێن" پێویسته منداڵ چۆن دڵخۆشیه‌كانی دایك و باوكی ده‌بینێت به‌و جۆره‌ش چاوی له گریان و خه‌مه‌كانی بێت بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌ست و سۆز تێبگات و هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ی كه پێكه‌نینه‌كانت له‌وان ناشاریته‌وه پێویستیش ناگات گریانیان لێ بشاریته‌وه"
ده‌بێت چی بكه‌یت ئه‌و كاته‌ی منداڵه‌كه‌ت تۆ ده‌بینێت و ده‌گریت؟
1- ئه‌وه‌یان تێبگه‌ینه كه گریانی تۆ هیچ كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر ژیانی ئه‌وان نابَت و باشتره له‌و كاته‌دا باوه‌شیان پیادا بكه‌یت.
2-دڵنیایان بكه‌ره‌وه كه تۆ هه‌ست به خه‌م ده‌كه‌یت هیچ په‌یوه‌ندی نابێت به پارێزگاری نه‌كردن له ژیانی ئه‌وان و بگره وه‌ك پێشتر و باشتریش ئاگاداریان ده‌بیت.
3- دودڵی له ناخیاندا دروست مه‌كه و پێی بڵێ كه خۆت باش ده‌بیت.
4- ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ باوكیان كێشه‌ت بۆ دروست بووه ئه‌وه باشتر وایه ئه‌وه‌یان تێبگه‌یه‌نیت كه هۆكاری كێشه‌كه ئه‌وان نین و هه‌وڵی ئه‌وه بده ئازاریان له‌سه‌ر كه‌مبكه‌یته‌وه.
PM:12:34:20/10/2018
ئه‌م بابه‌ته 3930
جار خوێنراوه‌ته‌وه