‌ژەک چیە؟ بۆچی تاوانە منداڵی تازە لە دایک بووی لێ بێ بەش بکرێت؟

وێستگە ستایل-


ژەک یەکەم شیرە کە لە کۆتایی ماوەی سکپڕیدا دروست ئەبێت و پڕیەتی لە امیونۆگڵۆبیولین کە گرنگە بۆ سیستەمی بەرگری منداڵی تازە لە دایک بوو ٫ لەبەر گرنگیەکەی لە بەهێز کردنی سیستەمی بەرگری منداڵەکە بە یەکەم کوتان ئەژمار ئەکرێت.

ژەک دەوڵەمەندە بە کاربۆهیدرات و پڕۆتین و ئه‌میونۆگڵۆبیولین کە گرنگن بۆ گەشەی منداڵی تازە لە دایک بوو، بەڵام بڕی چەوریەکەی کەمە ئەویش لەبەر ئەوەی منداڵی تازە لە دایک بوو توانای هەرسی چەوری کەمە و  بڕەکەی کەمە و خەستە بەڵام ووزەیەکی زۆر ئەبەخشێت بە منداڵەکە بە هۆی پێکهاتەکانی.

پیسایی سەرەتای منداڵی تازە لە دایک بوو ڕەش و خەستە پێی ئەوترێت میوکۆنیەم ٫ بە ناڕەحەت بۆی ئەکرێت بەڵام ژەک یارمەتیدەرە بۆئەوەی بە ئاسانی بتوانێت بیکات بۆیە لەبەر ئەم هۆکارە پێی ئەوترێت دەرمانی دژە قەبزی.

ئەگەر کۆمپانیایەکی شیر بیەوێت ژەک دروست بکات ئەوا بۆ هەر پێوانەیەک(ڕەقەمێک) لە ژەک ۸۰ دۆلاری ئەمریکی تێچوه‌كه‌ی‌ ده‌بێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ تاوانه‌ منداڵ له‌مه‌ بێ به‌ش بكرێت.

د.پشدەر عبداللە اسماعیل
پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشیەکانی منداڵان 


AM:11:31:20/10/2018


ئه‌م بابه‌ته 2762 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌