درێژی دوو په‌نجه‌یه‌ی ده‌ست ئاره‌زووی سێكسی مرۆڤ ئاشكرا ده‌كات
وێستگە ستایل-
زاناكان له‌ڕێی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێوه ئاشكرایان كردوه درێژی په‌نجه‌كان ده‌كرێت وه‌ك به‌ڵگه‌یه‌ك به‌كاربهێنرێت بۆ ئاره‌زووی مرۆڤ بۆ ڕه‌گه‌ز بازی به‌جۆرێك ئه‌و كه‌سانه‌ی په‌نجه‌ی شایه‌تمان و ئه‌و په‌نجه‌یه‌ی ئه‌ڵقه‌ی تێده‌كرێت له درێژیدا زۆر جیاوازی هه‌بێت ئه‌وه مانای وایه ئه‌و كه‌سه ئه‌گه‌ری زۆره ئاره‌زووی هاوڕه‌گه‌ز بازی هه‌بێت.
زاناكان له زانكۆی ئه‌سكس توێژینه‌وه‌یان له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك دوانه ئه‌نجامدا كه تیایدا 18 دوانه‌ی كچ و 14 دوانه‌ی كوڕ به‌ژدار بوون ، بۆیان ئاشكرا بوو ئه‌و دوانانه‌ی درێژی ئه‌و دوو په‌نجه‌یه‌یان زۆر جیاوازه ئه‌وه له ڕوی ئاره‌زووی سێكسیه‌وه شاز بوون.
له ڕاستیدا هۆكاری جیاوازی درێژی په‌نجه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئاستی هۆرمۆنی تستۆستیرۆن له ناو منداڵدانی دایكدا به‌جۆرێك ئه‌و منداڵانه‌ی كاتێك له سكی دایكیاندا بوون ئاستی ئه‌م هۆرمۆنه به‌رز بوبێت ئه‌وه ئه‌گه‌ری زۆره كاتێك دێنه دنیاوه هاوڕه‌گه‌ز باز ده‌ربچن.
پێشتریش چه‌ندین توێژینه‌وه له‌سه‌ر تۆنی ده‌نگی منداڵ كراوه كه په‌یوه‌ندی به درێژی په‌نجه‌كانه‌وه هه‌بێت و ئاشكرا بووه ئه‌و منداڵانه‌ی كه درێژی په‌نجه‌ی شایه‌تمانی ده‌ستی ڕاستی درێژتر بێت له‌و په‌نجه‌یه‌ی ئه‌ڵقه‌ی تێده‌كرێت ئه‌وه ئه‌گه‌ری زۆره ئه‌و كاته‌ی ده‌چێته ته‌مه‌نی پێگه‌یشتنه‌وه ده‌نگی گڕ بێت.
AM:10:38:20/10/2018
ئه‌م بابه‌ته 29457
جار خوێنراوه‌ته‌وه