به‌وێنه... شوكری درامای پرۆفیشاڵ بوو به دایك
وێستگە ستایل-
خانمه ئه‌كته‌ر سرووشت كامه‌ران له ساڵی 1989 له شاری سلێمانی له دایك بووه و هه‌رچه‌نده ماوه‌یه‌كی زۆره كاری هونه‌ری ده‌كات، به‌ڵام پاش به‌شداریكردنی له درامای پڕۆفیشاڵ و به‌رجه‌سته‌كردنی ڕۆڵی (شوكری) له دراماكه‌دا ناوبانگێكی زۆری په‌یدا كرد و به وته‌ی خۆشی هه‌تا ئێستا زۆ ركه‌س هه‌ر به (شوكری) بانگی ده‌كه‌ن.
ئه‌م خانمه وێنه‌كانی خۆی و كۆرپه‌كه‌ی له هه‌ژماره تایبه‌ته‌كه‌ی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاو كرده‌وه و له وێنه‌كاندا ده‌رده‌كه‌وێت بوه به خاوه‌ن منداڵێكی كچ، وه‌ك خۆی ده‌ڵێت" له ساڵی 2014ـدا ژیانی هاوسه‌رگیریم پێك هێناوه، خۆشبه‌ختانه هاوسه‌ره‌كه‌م له‌نێو كاری ڕاگه‌یاندن و هونه‌ردا كار ده‌كات، هه‌ر ئه‌وه‌ش بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی هاوكارێكی باشم بێت بۆ كاره‌كانم، هاوسه‌رگیرییه‌كه‌شمان به چیرۆكێكی خۆشه‌ویستی ده‌ستی پێ كرد و هه‌ر ئه‌ویش خۆشه‌ویستترین كه‌سی ژیانمه"
درامای پرۆفیشاڵ یه‌كێكه له به‌رهه‌مه‌كانی كه‌ناڵی كوردسات و به ستایلێكی جیاواز به‌رهه‌مهێنرا
AM:09:16:20/10/2018
ئه‌م بابه‌ته 10828
جار خوێنراوه‌ته‌وه