بهردهرگای جهههنهم له نمایش بهردهوامه
وێستگە ستایل-
ڕۆژی ۱۷/۱٠/۲٠۱۸ ناوندی شانۆی تاڤ بەئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە بینەر دەستکرد بە نمایشکردنی شانۆیی (بەردەرگای جەهەنم) لە نوسینی(کاروان سۆفی) و دەرهێنانی (محمەد مستەفا) بە بەشداری چەندین ئەکتەری بەتوانا و بڕیارە بۆ ماوەی چەند ڕۆژێك نمایشکردن بەردەوام بێت.
محەمەد مستەفا وەک دەرهێنەری شانۆییەکە به وێستگه ستایلی ڕایگەیاند( ئەم شانۆییە کارێکی کۆمەڵایەتییەو گوزارشتێکیراستەوخۆیە لە ژیانی تاکە کانی ئەم کۆمەڵگایەو بەشێوەیەکی هونەری وا کاری تێداکراوە، کە هەموو کەس لە هەر تەمەن و ئاستێکدابێت بتوانێت چێژی لێببینێت و لێی تێبگات).
سەبارەت بەوەی دەقی نوسەرێکی کودی هەڵبژاردووە ئاماژەی بەوە کرد( ئێمە لە ناوندی شانۆی تاڤ ئامانجمانە بایەخ بۆ دەقی کوردی دروستبکەین و کارەکانمان ڕاستەوخۆ گوزارشتبێ لە ژیانی تاکی ئێمە).
AM:08:56:20/10/2018
ئهم بابهته 948
جار خوێنراوهتهوه