‌ئەمانە هۆكارەكانی توشبونن بە جەڵتەی دڵ لەناو گەنجاندا

وێستگە ستایل-


جەڵتەی دڵ بەیەكێك لەهۆكارەكانی مردنی لەپڕ دادەنرێت ئەم دیاردەیە ئێستا لەناو گەنجەكاندا زۆر بڵاوە ،لەگەڵ ئەوەشدا بەرزی ڕێژەی كۆلیسترۆلی ناو خوێن و قەڵەوی بەیەكێك لەهۆكارەكانی توشبون بەجەڵتەی دڵ دادەنرێت.

لەنوێترین ڕاپۆرتی پزیشكی كە لە لایەن گۆڤاری تەندروستی جیهانی بۆ تەندروستی بڵاو كراوەتەوە تێدا چەند هۆكارێك بۆ توشبون بەجەڵتەی دڵ لەناو گەنجاندا دەستنیشانكراوە لەوانەش:

-ماندوبونی زۆر: وەرزشكردنی بێ بەرنامە و كاركردنێكی زۆر لەماوەیەكی كورتدا كاریگەری خراپی دەبێت بۆ سەر تەندروستی دڵ ،بەتایبەتی بۆ ئەو كەسانەی نەخۆشی شەكرە و دڵ و پەستانی خوێن لەناو خێزانەكەیاندا هەیە .

2-پلەی گەرمای نزم:   كاركردن لە پلەی گەرمای نزم دەبێتە هۆی گیرانی ملولەكانی خوێن و ئەمەش دەبێتە بەرزبونەوەی پەستانی خوێن و توشبون بە جەڵتەی دڵ.

3-خۆشی زۆر و ناخۆشی لەپڕ كاریگەری دەبێت لەسەر ئاراستە كارەباییەكانی دڵ و توێژینەوە نوێكان ئەوەی ئاشكرا كردوە دڵەڕاوكێی زۆر و دڵ خۆشی زۆر و لەدەستدانی كەسێكی ئازیز ئەگەری توشبونی گەنجان بەجەڵتەی دڵ زیاد دەكات.

4-خواردنی ژەمەكان بەخێرای: نان خواردنی خێرا ئەگەری توشبون بەجەڵتەی دڵ زیاد دەكات بەهۆی ئەوەی ڕێژەی دەردانی هۆرمۆنی نۆربینفرین زیاد دەكات كە دەبێتە هۆی بەرز بونەوەی پەستانی خوێن .

5- زۆر خواردنەوەی مەی و ئەوخواردنەوانەی كافاین لە پێكهاتەیاندا هەیە ئەگەری توشبون بەجەڵتەی دڵ زیاد دەكات.


PM:12:45:18/10/2018


ئه‌م بابه‌ته 4471 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل