باشترین خواردنەوە بۆ پارێزگاریکردن لە نەخۆشی شەکرە چییە؟
وێستگە ستایل-
توێژەرانی سویسرا ئاشکرایدەکەن کە خواردنەوەی چای ڕەش هۆکارێکە بۆ پارێزگارکردن لە توشبوون بە نەخۆشی شەکرە لە جۆری دووەم.
گروپێک لە توێژەران لە Data Mining International لە
ئەنجامی توێژینەوەیەکیاندا، دڵنیایی دەدەن لە سودی خواردنەوەی چای ڕەش کە
هۆکارە بۆ دابەزاندن و گەشەنەکردنی شەکرە لە جۆری دووەم ، ئەویش دوای
شیکردنەوە و لێکۆڵینەوەی دانیشتوانی ٥٠ شار، لە توێژینەوەکەیاندا
لێکۆڵینەوەیان لەسەر شێوازی ژیان و خووی نانخواردنیان و توشبوونیان بە
شەکرە کردوە.
بەپێی توێژەران پەیوەندی چای ڕەش یان سپیدا بۆ ڕێگریکردن لە نەخۆشی شەکرە هەیە، زیاتریش چای ڕەش کاریگەرییەکەی زیاترە.
لە گۆڤاری European Journal of Nutrition توێژینەوەکە
بڵاوکراوەتەوە کە تێیدا هاتووە چای ڕەش جگەلەوەی ڕێگری دەکات لە توشبوون
بە نەخۆشی شەکرە یارمەتیدەرێکی باشە بۆ دابەزاندنی کێشی لەش و کاریگەری
باشی هەیە بۆ کەمکردنەوەی ئارەزوی خواردن، یارمەتی گەشەکردنی جۆرە
بەکتریایەکی سودبەخش دەدات بۆ ڕێگریکردن لە کۆبوونەوەی چەوری لە لەشدا.
PM:12:42:18/10/2018
ئهم بابهته 3820
جار خوێنراوهتهوه