سێكس خانمان له توشبوون به‌م نه‌خۆشییه مه‌ترسیداره ده‌پارێزێت
وێستگە ستایل-
هه‌واڵێكی خۆش بۆ ئه‌و خانمانه‌ی هاوسه‌رگیریان كردوه زاناكان ئاشكرایان كردوه سێكس ئه‌گه‌ری توشبوونی خانمان به شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك و چه‌ندین نه‌خۆشی دیكه كه‌مده‌كاته‌وه.
چه‌ندین جار توێژینه‌وه‌كان سووده‌كانی په‌یوه‌ندی سێكسی نێوان هاوسه‌ره‌كان تیایدا باسكراوه چونكه ئه‌گه‌ری ته‌مه‌نێكی درێژ و كه‌مبوونه‌وه‌ی توشبوون به نه‌خۆشی زیاد ده‌كات، پسپۆڕان ده‌ڵێن سێكسی ته‌ندروست ئاستی هۆرمۆنی جه‌سته ڕێكده‌خات و هۆرمۆنه‌كانیش كاریگه‌ری سه‌ره‌كیان له‌سه‌ر كۆئه‌ندامی به‌رگری له‌ش ده‌بێت.
له ڕاستیدا سێكس ده‌بێته هۆی زیاد بوونی ده‌ردانی هۆرمۆنی به‌خته‌وه‌ری و ئه‌مه‌ش مێشك و ده‌رون ئارام ده‌كات و به‌رزبوونه‌وه‌ی هۆرمۆنی ئۆكسیتۆسین له له‌شدا توانای نوستن باشتر ده‌كات ئه‌مه‌ش به‌رگری له‌ش به‌هێز ده‌كات.
توێژینه‌وه‌یه‌كی فه‌ڕه‌نسی تیادا هاتوه ئه‌و خانمه‌ی مانگی یه‌كجار و زیاتر له جارێك له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی سێكس بكات ئه‌وه ئه‌گه‌ری توشبوونی به شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك كه‌متر ده‌بێته‌وه له‌چاو ئه‌و ئافره‌ته‌ی كه‌متر له جارێك ئه‌م په‌یوه‌ندیه له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی دروست ده‌كات
AM:11:32:18/10/2018
ئه‌م بابه‌ته 6985
جار خوێنراوه‌ته‌وه