له خۆڵه‌مێشی ته‌رمی نه‌نكی شیرینی بۆ هاوڕێكانی دروستكرد
وێستگە ستایل-
پۆلیسی ویلایه‌تی كالیفۆرنیا ی ئه‌مه‌ریكی لێكوڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر كه‌یسی ئه‌و خوێندكاره كرد كه پارچه‌ی شیرینی به هاوڕێكانی دابوو كه له خۆڵه‌مێشی ته‌رمی جه‌سته‌ی سوتێنراوی نه‌نكی دروستی كردبوو.
له ڕاپۆرته‌كه‌دا هاتووه ئه‌و خوێندكاره ئه‌م شیرنیه‌ی پێشكه‌شی هاوڕێكانی كردوه بێ ئه‌وه‌ی پێیان بڵێت له چی دروستی كردوه، بۆ زانینی ڕاستیه‌كانیش پشكنین بۆ شیرینیه‌كه نه‌كراوه هه‌تا به ته‌واوه‌تی ئه‌مه بسه‌لمێت به‌ڵام ته‌نها ئه‌و كه‌سانه‌ی شیرنیه‌كه‌یان خواردوه ئه‌مه‌یان وتوه.
یه‌كێك له خوێندكاره‌كان له لێدوانێكی تایبه‌تی بۆ FOX 40 وتویه‌تی كه ئه‌و كه‌سه‌ی ئه‌و شیرنیه‌ی پێداون وتویه‌تی له دروستكردنی شیرنیه‌كه خۆڵه‌مێشی ته‌رمی نه‌نكی به‌كارهێناوه دوای 2 هه‌فته له‌و كاته‌ی شیرنیه‌كه‌ی پێداون.
به‌ڕێوبه‌ری پۆلیس ده‌ڵێت " ئه‌م ڕوداوه زۆر سه‌یره و تا ئێستا شتێكی له‌م شێوه‌یه ڕوی نه‌داوه" و له ئێستادا سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه‌ی وردن بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی ئاخۆ ئه‌و بابه‌ته ڕاسته یان نا و ئه‌گه‌ر ڕاست بێت ئه‌و كه‌سه‌ی ئه‌نجامیداوه به سزای خۆی ده‌گه‌یه‌نرێت.
AM:10:14:18/10/2018
ئه‌م بابه‌ته 948
جار خوێنراوه‌ته‌وه