ڤیدیۆ..به‌ردێك نرخه‌كه‌ی 100 هه‌زار دۆلاره
وێستگە ستایل-
ئه‌م به‌رده له جێگه‌یه‌ك بۆ ڕاگیر كردنی ده‌رگا به‌كارهێنراوه له ماوه‌ی 30 ساڵی ڕابردودا له ویلایه‌تی میشگان له ئه‌مه‌ریكا، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی پسپۆڕانی جیۆلۆجی پشكنینیان بۆ كردوه بۆیان ئاشكرا بووه ئه‌م به‌رده به‌نرختره له‌وه‌ی چاوه‌ڕێ ده‌كرێت.
ئه‌مه به‌ردی سه‌ر زه‌وی نییه به‌ڵكو پارچه‌یه‌كه له نه‌یزه‌ك و كێشه‌كه‌ی 10 كیلۆگرامه و نرخه‌كه‌ی 100 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكیه، ئه‌مه‌ش ده‌بێته شه‌شه‌مین دۆزینه‌وه كه له ویلایه‌تی میشگانی ئه‌مه‌ریكی ئاشكرا كراوه و زاناكان ده‌ڵێن 30 ساڵ به‌ر له ئێسته ئه‌م به‌رده له ئاسمان كه‌وتۆته خواره‌وه.
له ئێستادا مۆزه‌خانه‌ی "سمیسونیان" كه تایبه‌ته به كانزا له ویلایه‌تی ماین ی ئه‌مه‌ریكی ویستی ئه‌وه‌یان هه‌یه ئه‌م پارچه به‌رده بكڕنه‌وه بۆ نمایشكردن له مۆزه‌خانه‌كه‌یان به‌كاریبهێنن.
AM:09:33:18/10/2018
ئه‌م بابه‌ته 1471
جار خوێنراوه‌ته‌وه