ژاپۆن ده‌رگای په‌نابه‌ری ده‌كاته‌وه؟
وێستگە ستایل-
ژاپۆن ئه‌و ڕاستیه‌ی ئاشكرا كرد كه ویستی ئه‌وه‌ی هه‌یه خاوه‌ن كاره بیانیه‌كان به‌لای خۆیدا ڕابكێشێت له كاتێكدا باری دارای ئه‌و وڵاته له ئێستادا كێشه‌ی كه‌می ده‌ستی كاریان هه‌یه.
له ئێستادا به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته له سه‌روبه‌ندی دانانی پلانێكن بۆ پڕ كردنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌موكوڕیانه‌ی له كه‌رتی كشتوكاڵ و نه‌خۆشخانه‌كان و دروستكردنی كه‌شتی و هۆتێل و مۆتێل و میوان خانه‌كاندا هه‌یانه.
به‌پێی ئه‌و یاسایه بێت كه له‌و وڵاته دانراوه ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌و بوارانه‌ی سه‌ره‌وه توانا و شاره‌زاییان هه‌یه ئه‌وه ده‌توانن بۆ ماوه‌ی 5 ساڵ له وڵاتی ژاپۆن بمێننه‌وه ئه‌گه‌ر زمان نه‌زانن به‌ڵام ئه‌گه‌ر شاره‌زاییان له زمانی ژاپۆنیشدا هه‌بێت ئه‌وه ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌یه‌وێت كار بكات له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی توانای مانه‌وه‌ی هه‌میشه‌ییان پێ ده‌درێت.
یوشیهید سوجا وته‌بێژی فه‌رمی حكومه‌ت به ڕۆژنامه‌نوسانی ڕاگه‌یاند كه به‌م نزیكانه و له ساڵی نوێ‌دا ئه‌و یاسایه پێشكه‌شی په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی كاری پێ بكرێت و ئه‌گه‌ری زۆره له مانگی 4 ی ساڵی داهاتوه‌وه بخرێته كار.
AM:09:16:18/10/2018
ئه‌م بابه‌ته 3038
جار خوێنراوه‌ته‌وه